
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، وێنە: رۆیتەرز
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئاگربەستی غەززە کە لە چەند ڕۆژی داهاتوو ڕادەگەیێنرێت، کشانەوەی سوپای ئیسرائیل و دامەزراندنی دەسەڵاتێک بۆ بەڕێوەبردنی غەززە لە خۆدەگرێت، جەختیش دەکاتەوە کە واشنتن کار بۆ دانانی بەرنامەیەکیش بۆ دوای شەڕ لە فەڵەستین دەکات.
وێنە گەورەکە: دوای حەوتی ئۆکتۆبەری 2023 و هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، شەڕ و پێکدادان لە نێو کەرتی غەززە بەردەوامە. تاوەکو ئێستا نزیکەی 46 هەزار کەس کوژراون و سەروو 110 هەزاری دیکە بریندارن.
لێدوانی فەرمی: ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، "فەڵەستینییەکان مافی خۆیانە چارەنووسی خۆیان دیاریبکەن بەڵام قبووڵناکرێت دەوڵەتی فەڵەستین لەلایەن حەماس بەڕێوە ببردرێت، پڕۆژەی ئاگربەستیش کشانەوەی ئیسرائیل و دامەزراندنی دەسەڵاتێک بۆ بەڕێوەبردنی غەززە لە خۆدەگرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ هاوبەشەکانیان کاردەکەن بۆ گەشەپێدانی بەرنامەی دوای کۆتاییهاتنی شەڕ لە غەززە، ئەگەر حەماسیش ڕەزامەندی لەسەر بدات، ئاگربەستەکە ڕاستەوخۆ دەکەوێتە بواری جێبەجکردنەوە. ئەمریکاش کار بۆ ئاگربەستێکی هەمیشەیی لە غەززە دەکات و دەبێت نەخشەڕێگایەکیش ئامادەبکرێت تا فەڵەستینی و ئیسرائیلییەکان بە ئازادی و شکۆوە پێکەوە بژین.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتیشی، هاووڵاتیانی مەدەنی لە غەززە قوربانی ململانێکانن و هیچ پەیوەندییەکیان بەم شەڕەی ئێستاوە نییە، لە هەمان کاتیشدا ئەمریکا کاردەکات بۆ بەدیهێنانی خواستی ئیسرائیلییەکانیش لە بوونی ئاسایش و ئارامی.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 46 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە 7 هەزار حەبی دیکەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا کۆمەڵێک گەندەڵیی گەورەی یەکێتی تۆپی پێی عێراق ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا تەرمی 909 سەرباز بۆ ئۆکراینا دەگەڕێنێتەوە
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکراینا چین بە ناردنی چەک بۆ ڕووسیا تۆمەتبار دەکات
- جیهان
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا تاڵیبان لە لیستی تیرۆر دەردێنێت