لە گەرمیان ڕاهێنەرێكی تۆپی پێ بە چەقۆ هێرش دەكاتە سەر سێ یاریزان

شەیری بکە لە:
لە گەرمیان ڕاهێنەرێكی تۆپی پێ بە چەقۆ هێرش دەكاتە سەر سێ یاریزان

دیمەنی بازاڕی شاری کەلار

ئاڤا نیوز

ڕاهێنەری یانەیەكی وەرزشی لە گەرمیان لە كاتی یاریكردندا بە چەقۆ هێرشی كردە سەر چەند یاریزانێك و زامداری كردن.

لێدوانی فەرمی: عەقید عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: دوو تیپی وەرزشیی تۆپی پێی ناحیەی ڕزگاری بۆ یاریكردن چوونەتە قەزای كەلار و لەوێ لەكاتی یاریكردندا لەگەڵ یانەی بەرامبەر گرژی لەنێوان یاریزانانی هەردوولا دروست بووە و ڕاهێنەری تپیەكەی ناحیەی ڕزگاری بە چەقۆ هێرشی كردووەتە سەر یاریزانانی یانەی بەرامبەر.

زانیاریی زیاتر: بەپێی گوتەی پۆلیسی گەرمیان، ڕاهێنەرەكە سێ یاریزانی بەرامبەری بریندار كردووە و بۆ چارەسەركردن ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هێرشكارەكە ناوی (س - ر - ح)ـەو بە بڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی 413 بەند كراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: