سەرۆکی ئەمریکا مەدالیای ئازادی پێشکەش بە لیۆنێل مێسی دەکات

شەیری بکە لە:
سەرۆکی ئەمریکا مەدالیای ئازادی پێشکەش بە لیۆنێل مێسی دەکات

وێنەی جۆبایدن، سەرۆکی ئەمریکا و لیۆنێل مێسی ئەستێرەی تۆپی پێی جیهان، وێنە: abc

ئاڤا نیوز

 

لەمیانەی بەڕێوەچوونی مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتی مەدالیای ئازادی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، جۆبایدن مەدالیای ئازادی پێشکەش بە لیۆنێل مێسی کرد. 

 

وێنە گەورەکە: دابەشکردنی خەڵاتەکە بە ئامادەبوونی جۆبایدن سەرۆکی ئێستای ئەمریکا و بەرپرسانی ئەو وڵاتە بەڕیوەچوو کە تیایدا 19 کەسایەتی خەڵاتەکەیان پێبەخشرا.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆشکی سپی ئەمریکا ڕایگەیاند: لیۆنێل مێسی پێگەیشتووترین یاریزانە لە مێژووی تۆپی پێی پیشەگەردا. ئەو لە ڕێگەی دامەزراوەی لیۆ مێسیەوە پشتگیری لە بەرنامەکانی چاودێری تەندروستی و پەروەردە دەکات بۆ منداڵان لە سەرانسەریی جیهاندا و وەک باڵیۆزی نیازپاکی یونیسێف کار دەکات. 

 

زانیاریی زیاتر: هەرچەندە مێسی یەکێک بوو لەو کەسانەی لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە خەڵاتەکەی پێبەخشرا، بەڵام نەیتوانی بەشداریی لە مەراسیمەکەدا بکات.

 

باکگراوند: خەڵاتی مەدالیای ئازادی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە ساڵی 1963ەوە دەبەخشرێتە ئەو کەسانەی کە بەشدارییەکی نموونەییان لە خۆشگوزەرانی، بەهاکان، یان ئاسایشی ئەمریکا، ئاشتی جیهانی، یان هەوڵە بەرچاوەکانی دیکەی کۆمەڵایەتی، گشتی یان تایبەتدا کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ