خواردنەوەی قاوە تەمەنی مرۆڤ درێژ دەکات

شەیری بکە لە:
خواردنەوەی قاوە تەمەنی مرۆڤ درێژ دەکات

قاوەخواردنەوە لەلایەن ئافرەتێکەوە، وێنە: bbc

ئاڤا نیوز

 

توێژینەوەیەکی نوێی تەندروستی ئەوە دەردەخات کە خواردنەوەی ڕۆژانەی قاوە کاریگەریی ئەرێنی هەیە لەسەر تەندروستی جەستەی مرۆڤ.  


بڵاوکراوەی زانستی: توێژینەوەیەک کە لەلایەن زانایانی زانکۆی کۆیمبرا لە پورتوگال ئەنجامدراوە و دەرکەوتووە کە قاوە خواردنەوەی ڕۆژانە دەبێتە هۆی درێژکردنی تەمەن و باشترکردنی تەندروستی گشتیی جەستەی مرۆڤ. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو زانایانە داتای 85 توێژینەوەی پێشوویان شیکردووەتەوە کە سەدان هەزار هاوڵاتیی ئەوروپا و ئەمریکای باکوور و باشوور و ئوسترالیا و ئاسیای تیادا بەشداربوون دەرکەوتووە کە خواردنەوەی سێ کوپ قاوە لە ڕۆژێکدا 1.84 ساڵ لە تەمەن زیاد دەکات، هەروەها ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییە مەترسیدارەکان کەمتر بووە.

 

لێدوانی فەرمی: ڕۆدریگۆ کونها دکتۆری  دەمار ڕایگەیاند، خواردنەوەی قاوە بە ڕێژەیەکی مامناوەند یارمەتیدەرە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو میکانیزمە بایۆلۆژیانەی کە لەگەڵ تەمەندا خاو دەبنەوە و تێکدەچن و دەبێتە هۆی کۆمەڵێک نەخۆشی هاوکات گوتی، کاریگەرییەکانی خواردنەوەی قاوە لەسەر جەستە بەپێی تەمەن جیاوازە.

 

بۆچی گرنگە: ئەم توێژینەوە دەریدەخات کە قاوە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە پاراستنی کۆئەندامی ماسولکە و دەمار، سیستەمی بەرگری بەهێز دەکات، هەروەها ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، نەخۆشیەکانی خوێنبەرەکان، شێرپەنجە، جەڵتەی مێشک، کەم دەکاتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: