لێکۆڵینەوە لەگەڵ سەرۆک شارەوانییەکی سەر بە جەهەپە دەکرێت

شەیری بکە لە:
لێکۆڵینەوە لەگەڵ سەرۆک شارەوانییەکی سەر بە جەهەپە دەکرێت

تانجو ئۆزجان، سەرۆک شارەوانی بۆڵو لە تورکیا

ئاڤا نیوز

 

دوای چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی تانجو ئۆزجان، سەرۆک شارەوانی بۆڵو لە تورکیا، وەزارەتی دادی تورکیا بڕیایدا لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکات بەهۆی ئەوەی بارگرانی بۆ سوورییەکان دروستکردووە تاوەکو بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان. 

 

کاردانەوەکان: ئەم لێدوانەی ئۆزجان دەنگدانەوەی لە ناوخۆی تورکیا بەدوای خۆیدا هێناوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئەو سەرۆک شارەوانییە سەربە پارتی جەهەپەی ئۆپۆزیسیۆنی دەسەڵاتە، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە بە ئاشکرا باسی نادادییەکانی کردووە بەرامبەر بە سوورییەکان. 

 

بڵاوکراوەی فەرمی: ئەو سەرۆک شارەوانییە لە بەرنامە تەلەفزیۆنییەکەدا باسی لەوە کردووە، کە هاوکاری حکومەتی بۆ سوورییەکان بڕیوە هاوکات مۆڵەتی کارکردنی سەرجەمیانی هەڵوەشاندووەتەوە و کرێی ئاوی خوارنەوەی بۆ 10 هێندە لەسەر بەرزکردوونەتەوە و تابلۆی سەر شوێنی کارەکانیشی بە ناداد پەروەرانە لێکردووەتەوە. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: یەڵماز تونج، وەزیری دادی تورکیا ڕایگەیاند: تونجو ئۆزجان بۆ ئەو لێدوانەی لەسەر پرسی سوورییەکان داویەتی لێکۆڵینەوەی لێ دەکرێت، لەو چوارچێوەیەدا داواکاری گشتیی بۆڵو لێکۆڵینەوەکانی دەست پێدەکات.

 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئۆزجان لە ئێکس دەڵێت: "ئەوانەی ئەمڕۆ پەڕاوی لێکۆلینەوەیان لە دژی من کردەوە، سبەی بە خاینی مێژوو ناودەبرێن، چونکە من ئەمەم بۆ پارێزگاریکردن لە هاووڵاتییانی تورکیا کردووە".

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ