
گوژمەیەک لە پارەی مووچەخۆران و ئاڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک مامۆستای سەربە وەزارەتی پەروەردە ناڕەزایەتی دەردەبڕن لەبەرامبەر لێبڕینی 1٪ی مووچەکانیان، وەزارەتی دارایی و ئابووری لەمبارەیەوە دەڵێت، 'بە فەرمی لەم بابەتە ئاگادار نەکراوینەتەوە'.
وێنە گەورەکە: ژمارەیەک مامۆستای سەربە وەزارەتی پەروەردە پەیوەندیان بە ئاڤاوە کردووە، باس لەوە دەکەن کە 1٪ی مووچەکانیان بڕاوە، داوایان لە ئاڤا کرد، بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە بکات.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پەروەردە، لەسەر ئەم بابەتە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: 1٪ی مووچە نەبڕاوە، ئەگەر هەر حاڵەتێکی واش هەبێت لە هەر پەروەردەیەک جێگەی قبوڵکردن نییە، ئێمە 100٪ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم بابەتە دەکەین.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمبارەیەوە، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هیچ نووسراوێکی فەرمی لەلایەن بەغداوە بۆ لێبڕینی 1٪ی مووچە بۆ ئێمە نەهاتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 19-11-2024، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا، بڕیاری لێبڕینی 1٪ی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان بەشێوەی ئارەزوومەندانە بۆ هاوکاری گەلی فەلەستین و لوبنان درا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی عێراق: کارمەندی دیپلۆماسییمان زۆر کەمە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
داوای کەمکردنەوەی مووچەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق دەکرێت