سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە

شەیری بکە لە:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە

کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان. وێنە؛ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

لە میانەی بەشداریکردنی لە چوارەمین کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا کۆبووەوە.

وێنە گەورەکە: ڕۆژی هەینی 2025-04-11، چوارەمین کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا بە بەشداری دەیان سەرۆک و سەرکردەی وڵاتان، لە نێویاندا سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە شاری ئەنتاڵیای تورکیا دەستی بە کارەکانی کرد، لە کۆڕبەندەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی لەگەڵ هەریەک لە سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆککۆماری سووریا کرد.

لێدوانی فەرمی: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، خۆشحاڵبووم لەگەڵ  ئەحمەد شەرع کۆبوومەوە و باسمان لە دۆخی سووریا کرد.

ئەحمەد شەرع روانگەی خۆی بۆ سووریای داهاتوو خستەڕوو، کە هەموو خەڵکی وڵاتەکە لە ئامێز بگرێت. ستایشی ڕوانگەی گشتگیرییانم کرد و دڵنیام کردەوە لەوەی بەردەوام پشتیوانی دەکەین.

٠ هەروەها پابەندبوونی هاوبەشی خۆمان بە شەڕی بەردەوامی دژی داعش دووپاتکردەوە. دڵخۆش بووم بە پابەندبوونی بەڕێزیان بە ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ