عەلوەیەکی هاوچەرخ لە قوشتەپە دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
عەلوەیەکی هاوچەرخ لە قوشتەپە دەکرێتەوە

عەلوەی هەولێر

ئاڤا نیوز

 

عەلوەیەکی هاوچەرخی سەوزە و میوە لە قەزای قوشتەپە دەکرێتەوە، کە دەبێتە هۆی ڕەخساندنی هەلی کار بۆ ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ناوچەکە.

 

وێنە گەورەکە: ئامادەکاری کردنەوەی عەلوەیەکی  هاوچەرخ لە قوشتەبە دەکرێت کە پرۆژەیەکی وەبەرهێنانە بە ناوی ڤیا بازار، دەبێتە یەکێک لە پرۆژە ستراتیژییەکانی سنووری پارێزگای هەلێر، لە دوای کردنەوەی پرۆژەکە سوودێکی زۆر بە دانیشتووان و ئابووری هەرێمی کوردستان دەگەیێنێت.

 

لێدوانی فەرمی: بژار مەلاخدر، قایمقامی قەزای قوشتەپە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: عەلوەی سەوزە و میوەی قوشتەپە پرۆژەیەکی وەبەرهێنانە لە کەرتی کشتوکاڵی، دەبێتە یەکێک لە عەلوە هاوچەرخەکان، بە پێی ڕێنمایی ئەنجوومەنی وەزیران دەبێت لە 75٪ دەستی کاری خۆماڵی خەڵکی ناوچەکە بن کە کاری تێدا بکەن، خاوەنی عەلوەکە هەموو ئامادەییەکی نیشانداوە کە دەبێت دەستی کاری خۆماڵی بە ڕێژەی دیاریکراو کاری تێدا بکات، لە ئایندەیەکی نزیک عەلوەکە بە فەرمی دەکرێتەوە.

 

زانیاریی زیاتر: عەلوەكە بەستانداردی نوێ و سەردەمییانە دروست كراوە، ساردكەرەوە و گەرمكەرەوەی تێدایە، دەبێتە جێگرەوەی عەلوەی هەولێر.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: