سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا هەڵبژێردرا

شەیری بکە لە:
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا هەڵبژێردرا

مایک جۆنسۆن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا

ئاڤا نیوز 

 

بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران، مایک جۆنسۆن کاندیدی کۆمارییەکان بە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا هەڵبژێردرا. 

 

لێدوانی فەرمی: مایک جۆنسۆن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕایگەیاند: هێزێکی کاری فیدراڵی تەندروست و خێراتر و بەهێزتر دروست دەکەین و کۆنگرێسی داهاتووش قەبارە و مەودای حکومەت لە دەستخستنە کاروبارەکان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمدەکاتەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا پیرۆزبایی لە سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی وڵاتەکەی کرد و وتی، گەلی ئەمریکا چوار ساڵە چاوەڕێی عەقڵی ساغ و هێز و سەرکردەی کردووە، ئێستا بەدەستی دەهێنن و ئەمریکا لە جاران گەورەتر دەبێت.

 

باکگراوەند: مایک جۆنسن، کاندیدی کۆمارییەکان لە کۆی 433 دەنگ توانی دەنگی 218 ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بەدەستبهێنێت و بە سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەمریکا هەڵبژێردرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ