ڕاگەیێنراوی وەزارەتی دارایی لەبارەی مووچە و داهات

شەیری بکە لە:
ڕاگەیێنراوی وەزارەتی دارایی لەبارەی مووچە و داهات

مووچەی فەرمانبەران، گرافیک: ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژە بەوەدەدات کە بەغدا لەخەرجی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نزیکەی 824 ملیار دینار کەمتری ناردووە، چەند مانگێک كورتهێنانی مووچە بەناچاری بە داهاتی ناوخۆ پڕكراوەتەوە.


وێنە گەورەکە: لەماوەی ساڵی 2024 ـدا وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان مووچەی 10 مانگی بەسەر مووچەخۆراندا دابەشكردووە، بەهۆی ئەوەی وەزارەتی دارایی فیدڕال لە کۆی 11 ترلیۆن و 576 ملیار و 521 ملیۆن دینار، تەنیا 10 ترلیۆن و 752 ملیار و 582 ملیۆن پارەی ناردووە و هێشتا نزیکەی 824 ملیار دینار ماوە بینێرێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژە بەوەدەدات، کە سەرەڕای مافی دەستووری و بوونی یاسای بوودجە و بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی مووچەخۆرانی تری عێراق و بەدەرکردنی لەهەر کێشە و گرفتێکی تر، هاوکات بوونی تەرخانکراوی پێویست لە خشتەکانی یاسای بوودجە، بەڵام وەزارەتی دارایی فیدڕال پێشێلی مافە دەستوریەکانی خەلکی هەرێمی کوردستان دەکات.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆی تەرخانکراوی هەرێمی کوردستان لەهەردوو بڕگەی ( تعویضات الموضفین ) و ( الرواتب التقاعدیة و الرعایة الاجتماعیة ) بۆ ساڵی 2024 بریتیی بووە لە 11 ترلیۆن و 576 ملیار و 521 ملیۆن و 235 هەزار دینار لە کاتێکدا پێویستی هەرێمی کوردستان بۆ مووچە 12 تریلیۆن دینار بووە و هەوڵدراوە لە ڕێگەی موناقەلە پڕ بکرێتەوە، لەو بڕە  10 تریلیۆن و 752 ملیار و 582 ملیۆن و 558 هەزار و 480 دینار نێردراوە و 823 ملیار و 938 ملیۆن و 776 هەزار و 720 دینار لە تەرخانکراوەکە ماوە و نەنێردراوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە داهات ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2024 بەشی گەنجینەی فیدڕالی بۆ ماوەی پێنج مانگ 399 ملیار و 168 ملیۆن و 961 هەزار بووە، تا ئەو کاتەی کوورتهێنان بۆ دابەشکردنی مووچە دروستبوو و بەناچاری بە داهاتی ناوخۆ پڕکرایەوە، تاوەکو مانگی 10 وەزارەتی دارایی 960 ملیار دیناری بۆ کوورتهێنانی مووچەی مانگانە تەرخانکردووە، واتا ئەوەی لە داهاتی ناوخۆ ماوەتەوە بۆ دابینکردنی مووچە تەرخانکراوە کە مانگانە زیاتر لە 160 ملیار دینار بووە.

 

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: لە مانگی حەوت بڕیاری هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوی عێراق لەهەرێمی کوردستان جێبەجێ کراوە دادگەی فیدراڵی عێراق حکومەتی فیدراڵی پابەند کردووە بەدابینی کردنی ئەو شایستەیەی لە هاوتاکردنی مووچەکانیان دروست بووە کە نزیکەی 60 ملیار دینار تەمویلەکەی زیادکردووە، بەڵام هیچ بڕە پارەیەک لە بەغداوە خەرجنەکراوە، جگە لەوەش بە گرێبەستکردنی مامۆستایان لە پەروەردە و خوێندنی باڵا کە تێچووەکەی 20 ملیار دینارە.

 

ژمارەکان وادەڵین: وەزارەتی دارایی فیدڕال لە مووچەی مانگەکانی 10، 11 و 12 بەتەواوەتی نەناردووە و بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کوورتهێنانەکە بەمشێوەیە بووە:-

 

مانگی 10:  لەکۆی نزیکەی یەک تریلیۆن دینار، 760 ملیار و 262 ملیۆنی ناردووە بەمەش 239 ملیار دینار کوورتهێنان دروستبووە.


مانگی 11: بڕی پێویست نزیکەی یەک تریلیۆن دینار، 631 ملیار و 325 ملیۆن دینار نێردراوە، بەمەش زیاتر لە 368 ملیار دینار کوورتهێنان دروستبووە.


مانگی 12: پێویستی بە یەک تریلیۆن دینار هەیە، وەزارەتی دارایی فیدڕال بڕیاری خەرجکردنی 441 ملیار و 493 ملیۆن دیناری داوە.


کۆی گشتیی کوورتهێنان بۆ هەرسێ مانگەکە یەک تریلیۆن و 833 ملیار و 90 ملیۆن دینارە و بەغدا نەیناردووە.

 

ئەمەش بزانە: لەگەڵ گەیشتنی ئەو بڕە پارەیەی لەم هەفتەیە بڕیاری لەسەردراوە واتا 441 ملیار دینارەکە، لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 دەکرێت.

 

لەگەڵ گەیشتنی ئەو بڕە پارەیەی کە بڕیاری لەسەردراوە  واتا 441 ملیار دینارەکە، سەرەتای هەفتەی داهاتوو ڕاستەخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یانزە دەکرێت.

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ