پێشمەرگە لە چیای قەرەچووغ هێرش دەكاتە سەر داعش

شەیری بکە لە:
پێشمەرگە لە چیای قەرەچووغ هێرش دەكاتە سەر داعش

سێ سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانان لەکاتی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە لە چیای قەرەچۆغ

ئاڤا نیوز

هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە ئۆپەراسیۆنێكدا بەهاوبەشی لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانان لەچیای قەرەچووغ هێرشیان كردە سەر مۆڵگەیەكی تیرۆرستان و دەستیان بەسەر ژمارەیەك كەلوپەلی لۆجستی چەكدارانی داعشدا گرت.

لێدوانی فەرمی: سیروان بارزانی، فەرماندەی میحوەری مەخموور-گوێڕی هێزەكانی پێشمەرگە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 10-4-2025، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی پێشمەرگەی میحوەری 6 لەگەڵ تیمی هاوپەیمانان (مارساک)ی ئەمریکا لە چیای قەرەچووغ ئەنجام درا و تێیدا چەندین مۆڵگەی تیرۆریستانی داعش لەناوبران و دەست بەسەر کەلوپەلی تیرۆریستاندا گیرا.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای ڕووداوەكانی شازدەی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 و كشانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانە دروستبوو، بۆیە پاشماوەكانی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش كەڵكیان لەو كەلێنە وەرگرت و جموجۆڵی تیرۆرستی خۆیان ڕێكخستەوە و چەندین شانەی نووستوویان پێكهێنا، دواتر هێزەكانی پێشمەرگە گەڕانەوە بەشێك لەو ناوچانە و بەهاوكاری هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و هێزە ئەمنییەكانی عێراق، توانرا جووڵەی تیرۆرستان لەو ناوچانە كۆنترۆڵ بكرێت، بەڵام تائێستا بنبڕ نەكراوە.

 

 

 

 

 

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ