نەتەوە یەکگرتووەکان: ئیسرائیل لە 36 هێرشدا تەنیا ژن و منداڵی کوشتووە

شەیری بکە لە:
نەتەوە یەکگرتووەکان: ئیسرائیل لە 36 هێرشدا تەنیا ژن و منداڵی کوشتووە

دیمەنی یەکێک لە بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە (وێنەی ڕۆیتەرز) - ئەرشیڤ

ئاڤا نیوز

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بە گوێرەی داتاکانیان ئیسرائیل لە 36 هێرشی ئەم دواییە بۆ سەر کەرتی غەززە تەنیا ژن و منداڵی کوشتووە.

لێدوانی فەرمی: ڕاڤینا شەمدەسانی، گوتەبێژی ئۆفیسی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لە 18ی ئازار تا 9ـی نیسانی 2025، ئیسرائیل 224 هێرشی ئاسمانی ئەنجام داوە بۆ سەر باڵەخانەی نیشتەجێبوون و خێوەتی ئاوارە ناوخۆییەکانی فەلەستین. زۆرینەی قوربانییەکانی هێرشەکان ژن و منداڵن. تەنانەت، لە 36 هێرشیاندا سەرجەمی قوربانییەکان ژن و منداڵ بوون.

لەلایەکی دیکەوە: نەتەوە یەکگرتووەکان هێرشێکی ئیسرائیل بە نموونە دێنێتەوە کە ڕۆژی 6-4-2025 بۆ سەر خێزانێک بە ناوی خێزانی ئەبو عیسا کردوویەتی، بە هۆیەوە کچێک، چوار ژن و منداڵێکی کوڕی چوارساڵانی کوشتووە.

- ڕۆژی 11-4-2025، ئیسرائیل هێرشێکی کردە سەر خێزانێک لە خان یوونس و 10 ئەندامی خێزانەکەی کوشت کە حەوتیان منداڵن.

- نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها هۆشداری داوە لەوەی تا دێت ئیسرائیل فەرمانی زیاتری چۆڵکردن بۆ دانیشتوانی غەززە دەردەکات کە ئەمەش گوێزانەوەی ناچاریی خەڵکە و بە جۆرێکە کە هیچ شوێنێکی ئارام بۆ خەڵکی غەززە نەماوەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: