کۆمسیۆن : کێشەی ئەو دەنگدەرانەی پەنجەمۆریان ناخوێندرێتەوە چارەسەر دەکەین

شەیری بکە لە:
کۆمسیۆن : کێشەی ئەو دەنگدەرانەی پەنجەمۆریان ناخوێندرێتەوە چارەسەر دەکەین

دیمەنی دەنگدەرێکی هەڵبژاردنەکانی عێراق. وێنە؛ ئەرشیف

ئاڤا نیوز

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، کێشەی ئەو دەنگدەرانەی پەنجەمۆریان ناخوێندرێتەوە بەشێوازێکی نوێ چارەسەر دەکەین.

وێنە گەورەکە: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕۆژی 2025-11-11ـی دیارکرد بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانیش ئامادەیی خۆی بۆ بەڕێوەبردنی دەربڕی، پاڵپشت بە یاسای هەڵبژاردنەکانی ژمارە 12ـی ساڵی 2018 کە عێراق بەسەر 18 بازنەی هەڵبژاردن دابەش دەکات.

لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: بۆ نوێکردنەوەی داتای ئەو دەنگدەرانەی کە پەنجەمۆریان ناخوێندرێتەوە کۆمسیۆن لە ڕۆژی دەنگدان پشت بە وێنەی چاویان دەبەستێت.

ئەمەش بزانە : کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق تاوەکو ئێستا 17 ملیۆن و 999 هەزار و 283 کارتی بایۆمەتری بەسەر ئەو کەسانەی مافی دەنگدانیان هەیە دابەش کردووە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ