لە  هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر یەمەن سێ کەس کوژران

شەیری بکە لە:
لە  هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر یەمەن سێ کەس کوژران

پێگەیەکی حوسییەکان لە یەمەن لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردوومان کراوە - وێنەی فرانس پرێس

ئاڤا نیوز

 

بەهۆی هێرشێکی ئاسمانیی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فڕۆکەخانەی سەنعا و وێستگەی سووتەمەنیی رەئس کوتەیب لە حودەیدە، سێ کەس کوژران.

 

وێنە گەورەکە: سوپای ئیسرائیل هێرشێکی فراوانی ئاسمانی کردە سەر چەند پێگەیەک لە پایتەختی یەمەن، لەوانەش فڕۆکەخانەی سەنعا و وێستگەی سووتەمەنیی رەئس کوتەیب لە حودەیدە. بە هۆی هێرشەکانەوە لانیکەم سێ کەس کوژران. 

 

سوپای ئیسرائیل دەڵێت، حوسییەکان سوودیان لەم ناوەندانە وەرگرتووە بۆ قاچاخکردنی ئەو چەکانەی کە لە ئێرانەوە دەنێردرێن. 

 

لێدوانی فەرمی: دوای ئەنجامدانی هێرشەکان، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: لە بڕینی دەستی تیرۆری ئێران بەردەوام دەبین تاوەکو ئەو کاتەی بە یەکجاری کارەکە تەواو دەکەین.

 

لەلایەکی دیکەوە: ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند: هەموو سەرکردەکانی حوسییەکان ڕاو دەکەن و کەس ناتوانێت لە دەستی ئیسرائیل هەڵبێت. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ