تورکیا بە تووندی لێدوانێکی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕەتدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
تورکیا بە تووندی لێدوانێکی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕەتدەکاتەوە

بارەگای وەزارەتی دەرەوەی تورکیا. وێنە؛ TRT

 

ئاڤا نیوز

تورکیا بە تووندی ئەو بڵاوکراوەی گیدیۆن سار، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕەتدەکاتەوە  کە تێیدا" هێرش دەکاتە سەر ئەردۆغان"، قسەکانی بە "سنووربەزاندن و بێڕیزی" وەسف دەکات.

چیرۆکی سەرەکی: گیدیۆن سار، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بە زمانی تورکی سەبارەت بە دۆخی تورکیا هێرشی کردووەتە سەر حکومەتی تورکیا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، نووسیویەتی: "هیوادارم  ناتۆ هەست بەوە بکات سەرۆکی تورکیا بۆ ناوچەکە مەترسیدارە". 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، لە راگەیێنراوێکدا ڕایگەیاندووە، چالاکییە پڕوپاگەندەییەکانی دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل هەرگیز ئیرادەی تورکیا بۆ دەربڕینی ڕاستییەکان بە ڕوونترین شێوە ناهەژێنێت.

حکومەتەکەی نەتەنیاهۆ بۆ پەردەپۆشکردنی تاوانەکانی خۆی ئەم جۆرە لێدوانانە بڵاودەکاتەوە، با باش بزان ئەم هەوڵانە بەهیچ شێوەیەک ڕێگە لە تورکیا ناگرێت کە لەسەر تاوانە کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە غەززە نەیەتە دەنگ. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: