وەزارەتی پەروەردە زاراوە و ڕێنووسی پڕۆگرامەكانی خوێندن یەكدەخات

شەیری بکە لە:
وەزارەتی پەروەردە زاراوە و ڕێنووسی پڕۆگرامەكانی خوێندن یەكدەخات

یەکێک لە ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی پەروەردە دەستدەکات بە دانانی فەرهەنگی وشە و زاراوەی كوردی بۆ یەكخستنەوەی زاراوە و ڕێنووسی كوردی لە پڕۆگرامەكانی خوێندن. بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەیەكی پسپۆڕ بۆ داڕشتنەوەی فەرهەنگی زمان لە ناوەندەكانی خوێندن دانراوە.

 

وێنە گەورەكە: لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكوەزیران، مەسرور بارزانی و لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی یەكێک لە گرنگترین بڕگەكانی كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی پەروەردە هەڵدەستێت بە پێداچوونەوەی پڕۆگرامی خوێندن، بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەیەكی پسپۆڕ، زاراوە و ڕێنووسی خوێندن لە پڕۆگرامەكانی خوێندنی كوردی یەكدەخات.

 

لێدوانی فەرمی: حەسەن سەرتیپ، بەڕێوەبەری گشتیی پڕۆگرام و چاپەمانییەكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە كە لەهەمان كاتدا سەرۆكی لیژنەی دانانی فەرهەنگی وشە و زاراوەی كوردیە بۆ یەكخستنی زاراوە و ڕێنووسی كوردی، تایبەت بە ئاڤای ڕایگەیاند، "لەماوەی ڕابردوودا گرفتی ڕێنووسی كوردی لە ناوەندەكانی خوێندن هەبوو، هەروەها زاراوەی یەكگرتوو بۆ پڕۆگرامەكان نەبوو، ئەوەش كێشەی بۆ مامۆستایان و قوتابیان دروست دەكرد".

 

حەسەن سەرتیپ، ئاماژەی بەوەشكرد لیژنەیەكی دوازدە كەسی لە كەسانی پسپۆڕ و شارەزای زمانەوانی لەئێستادا سەرقاڵی دانانی فەرهەنگی وشە و زاراوەی كوردین، ڕەنگە لە سەرەتای ساڵی نوێ كارەكانی پڕۆژەكە تەواوبێت و بخرێتە خزمەتی پرۆسەی پەروەردە و فێركردنەوە.

 

زانیاریی زیاتر: زاراوە و وشەكانی نێو پڕۆگرامی خوێندن تەنیا لەڕووی ڕێنووسەوە یەكناخرێت، بەڵكو لەڕووی دیزاین و ئەلیكترۆنیشەوە بەشێوەی دەنگی دەخرێتە بەردەست قوتابیان و فێرخوازان كە دەتوانن بەشێوەی باركۆد، وشە و زاراوە كوردییەكان بەشێوەیەكی دروست بخوێننەوە.

 

ئەوەش بزانە: لیژنەكە لەپاڵ ئامادەكردنی فەرهەنگی زمانەوانی، سەرقاڵی دانانی فەرهەنگی زانستین بۆ ئەو دەستەواژە زانستیانەی كە لە ناوەندەكانی خوێندن بەكاردەهێندرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ