تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراق
ئاڤا نیوز
تەیف سامی جاری ڕابردوو توانی لە شاندی کوردستان داوە کە زۆرن، ئەمجارەش شاندێکی گەورەتر دەچێتە بەغدا و لە 19 کەس پێکهاتووە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمساڵ تەنیا جارێک شاندی کوردستان بۆ مووچە چووەتە بەغدا، کاتەکەشی 19-1 بوو و ڕۆژێک دواتر لەگەڵ تەیف سامی و وەزارەتی دارایی عێراق کۆبوونەوە لە ماڵی د.فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئابووریی عێراق، ئەوکات تەیف سامی بە توانجەوە بە شاندی کوردستانی وتووە زۆرن و ئەم هەمووە بۆچی هاتوون شوێنمان نییە لێی دانیشین.
هۆکارە زانراوەکان: حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت هەموو بیانووەکانکی بەغدا ببڕێت لەبارەی قوتی خەڵکی کوردستان، هەرچەندە ئەمجارە لە ئامادەکردنی لیستەکان و داواکارییەکان هەموو بیانووەکانی بڕیون، تەنانەت دوو تیمی بەغدا خۆیان لە ئامادەکردنی بەشدار بوون، بەڵام هەر وەکو ئەگەرێک، هەر بەرپرس و بەڕێوەبەرێکی گشتی پەیوەندی بە مووچەوە هەیە دەچن، بۆ ئەوەی لەوێ هەر بیانووێکیان گرت یان هەر پرسیارێک هاتە پێشەوە، دەستبەجێ بە بەڵگە وەڵامی بدەنەوە.
ئەمەش بزانە: شاندی کوردستان ئەمڕۆ جارێکی دیکە چووە بەغدا و بڕیارە سبەی هەینی هەر لە ماڵی د.فوئاد حوسێن جارێکی دیکە کۆببەنەوە، بەڵام شاندی ئەمجارەی کوردستان لە ڕابردوو گەورەترە و 19 کەسن، هەر بەرپرسێکی حکومەت لە ئەنجوومەنی وەزیران و هەر بەڕێوەبەرێکی گشتی پەیوەندی بە مووچەوە هەبێت ئەندامی شاندەکەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی کوردستان نۆ پرس و داواکاری لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەر کەسێک کارتی نیشتمانی نەبێت بەشەخۆراکی مانگانەی پێنادرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی ڕانیە ڕێگری لە بەدواداچوونی سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج حاڵەتی نوێی توندوتیژی دژی پیاوان تۆمار دەکرێن
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی نرخی یەک کیلۆ دۆمبەلان بە 180 هەزار دینارە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
50ـەمین ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی سیزەر ڕێکدەخرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆتۆگرافەرێک مێژووی 30 ساڵی هەولێر لە ڕێگەی گەلەریییەکەوە پیشان دەدات
29 کانوونی دووەم
لیژنەی فەتوا: دانانی مەرجی غەرامە لە کاتی پەشیمانبوونەوە لە مامەڵەکان دروست نییە
29 کانوونی دووەم
لە هەولێر سواڵکەرەکان بەناوی قورئانەوە خەڵک دەڕووتێننەوە
29 کانوونی دووەم
ئەحمەد شەرع لەگەڵ ژنەکەی دەردەکەوێت
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی ڕانیە ڕێگری لە بەدواداچوونی سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج حاڵەتی نوێی توندوتیژی دژی پیاوان تۆمار دەکرێن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لەبارەی گۆڕان بڕیارێک دەردەکات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێکی بۆمبڕێژکراو ئاراستەی کەمپی ئاوارەکانی ڕۆژهەڵات کرا
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ گرفتی كارەبای ناوچەی پیشەسازیی باكوور دەكات