فۆتۆگرافەرێک مێژووی 30 ساڵی هەولێر لە ڕێگەی گەلەریییەکەوە پیشان دەدات
- کولتوور
- 29 کانوونی دووەم
ئاڤا نیوز
مێژووی چالاکی و ڕووداوەکانی زیاتر لە 30 ساڵی ڕابردووی هەولێر لە گەلەری 'مەحموود هەولێری' نمایشکران.
چیرۆکی سەرەکی: لە گەڕەکی عەرەبان لە شاری هەولێر، مەحموود هەولێری گەلەری تایبەت بە وێنەکانی کردۆتەوە، تیایدا سەدان وێنەی چالاکی جۆراوجۆر و ڕووداو و بۆنەکانی هەولێر نمایشکراون و گەلەریەکەش بەردەوام کراوەیە.
لێدوانی فەرمی: وێنەگر، مەحموود هەولێری بە ئاڤا نیوزی گوت: لە ساڵی 1986ەوە دەستم بەکاری وێنەگرتن کردووە و تا ئێستا بەردەوامم، بیرۆکەی دامەزراندنی ئەم گەلەریش لەوە سەرچاوەی گرت کە ئەرشیفی زیاتر لە سی ساڵی فۆتۆگرافەریم لە شوێنێک بپارێزرێت.
زانیاریی زیاتر: ئەم گەلەریە وێنەی سەرجەم خولەکانی پەرلەمانی کوردستان ، بۆنە نەتەوەیی و چالاکییە جۆراوجۆرەکان، قارەمانیەتی پێشمەرگە، هاتنی شاند و نوێنەری وڵاتان بۆ هەرێمی کوردستا ، دەستکەوت و یارییە وەرزشییەکان، کەسایەتییە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئاینییەکانی لەخۆگرتووە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ڕووبەڕووی تۆمەتەکانی دادگا دەبێتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دڵنیام لەگەڵ ئێران دەگەینە ڕێککەوتن و پێویست بە هێرش ناکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە دووکان کۆدەبنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: دوو شەو نەخەوتن چوار ساڵ بەتەمەنتر دەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- کولتوور
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرهاد زیرەک دوای دابڕانێکی زۆر لە ئاڤا دەردەکەوێت