پێنج حاڵەتی نوێی توندوتیژی دژی پیاوان تۆمار دەکرێن

شەیری بکە لە:
پێنج حاڵەتی نوێی توندوتیژی دژی پیاوان تۆمار دەکرێن

توندوتیژی دژی پیاوان

ئاڤا نیوز

 

بەپێی بارودۆخەکان حاڵەتەکانی توندوتیژی دژی پیاوان دەگۆڕێن، سەرۆکی یەکێتیی پیاوانی کوردستان لەمبارەیەوە دەڵێت 'پێنج حاڵەتی توندوتیژی نوێ تۆمار کراوە کە پێشتر نەبوون'.

 

لێدوانی فەرمی: بورهان عەلی، سەرۆکی یەکێتی پیاوانی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: پێنج کەیسی توندوتیژیم لەبەر دەستە، کە کوڕ هاتووە و سکاڵای تۆمار کردووە، چونکە لە قۆناغی دەستگیرانداری بووەن بەهۆی کێشەی دارایی و داواکاری زۆری خێزانی کچەکان و دەستوەردانی زۆر ناچار بە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی هاوسەرگیریان کراون، ئەم جۆرە کەیسانە نوێن و پێشتر نەبوون، سەرجەم کەیسەکانیش لە مانگی 1ی ئەمساڵ تۆمار کراون.

 

زانیاریی زیاتر: سەرۆکی یەکێتیی پیاوان دەڵێت: کاتێک کوڕێک دەچێتە داوای کچێک پێی دەڵین پێشکەشت بێت، بەڵام لە ئەرزی واقیعدا دەستێوەردان و داواکاری زۆر لە کوڕەکە دەکەن، ئێستا نە پێشینەی هاوسەرگیری دەدرێت، نە ڕەوشی دارایی خەڵک باشە، چاولێکەری زۆر هەیە، بۆیە کوڕ بیەوێت هاوسەرگیریش بکات لێی تێکدەدەن.

 

بورهان عەلی داوا لە خێزانەکان دەکات، پێیان شەرم نەبێت هاوکاری کچەکانیان لە کاتی هاوسەرگیری بکەن، هەروەکو چۆن یارمەتی کوڕەکانیان دەدەن.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ