ئاڤا نیوز
لە دوای بە ئەلیکترۆنی کردنی فۆرمی خۆراک هەرکەسێک کارتی نیشتیمانی نەبێت، یاخود مووچەی مانگانەی سەروو دوو ملیۆن بێت بەشەخۆراکی مانگانەی پێنادرێت و ڕادەگیرێت.
وێنە گەورەکە: بڕیارێکی نوێ بۆ دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە پەیڕەو دەکرێت، ئەویش پشت دەبەستێت بە کارتی نیشتیمانی، بەڵام پرۆسەکە دوای بە ئەلیکترۆنی فۆرمی خۆراک دەستپێدەکات، هەرکەسێک ئەو کارتەی نەبێت بەشەخۆراکی مانگانەی پێنادرێت.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و پێشەسازی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- لە مانگی ڕەمەزاندا هێلکە و ئاردی سفر بۆ بەشەخۆراک زیاد دەکرێت.
- پرسی بە ئەلیکترۆنیکردنی فۆرمی خۆراک لە عێراق دەستپێکردووە و هەرکەسێک کارتی نیشتیمانی نەبێت بەشەخۆراکی مانگانەی پێنادرێت، لە دوای بە ئەلیکترۆنی کردنی فۆرمی خۆراک لە هەرێمی کوردستانیش ئەم بڕیارە جێبەجێدەکرێت.
- دەستکراوە بەدابەشکردنی بەشی یەکەمی خۆراک لە ساڵی 2025، هاوکات هەر کەس مووچەی سەروو دوو ملیۆن بێت بەشە خۆراکی ڕادەگیرێت، هەر کاتێک خانەنشین بوو مووچەکەی کەمتر بوو لە دوو ملیۆ، داواکاری پێشکەش دەکات و بەشەخۆراکی بۆ دەگەڕێتەوە.
- بەردەوام داوای بەرزکردنەوەی کواڵێتی خۆراک دەکەین.
سەبارەت بە گەنمی جووتیارانیش، "ئەگەر ئەمساڵ هیچ گەنمێکیش وەرنەگیرێت، کێشەی گەنمان نابێت وەک عێراق و هەرێمی کوردستان و سایلۆکانمان پڕن".
- بڕیارە لە نزیکترین کاتدا لە هەموو هەرێمی کوردستان کارتی ئەلیکترۆنی لە بڕی فۆرمی خۆراک دەستپێبکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی ئەوروپا پاکێجێکی نوێی پاڵپشتی دارایی بۆ فەڵەستین ڕادەگەیێنێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ دوای بەدواچوونی ئاڤا جووتسایدی گەڕەکێک قیڕتاو دەکرێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەکانی یەکەمین کۆنفرانسی ئافرەتانی کوردستان کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دیمەنی دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بڵاودەکاتەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنفالێک لەپێشمانەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە هەولێر خانووێک دوای 31 ساڵ خاوەنی بۆ پەیدا دەبێت
13 نیسان
بەرگریی شارستانیی سلێمانی مەلەكردن لە چەم و ڕووبارەكان قەدەغە دەکات
13 نیسان
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی چوار کۆتاییهات