لە هەولێر سواڵکەرەکان بەناوی قورئانەوە خەڵک دەڕووتێننەوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

بەشێکی سواڵکەرەکان لە هەولێر بازرگانی بەناوی قورئانی پیرۆزەوە دەکەن و لەو ڕێگەیەوە خەڵک دەڕووتێننەوە.

وێنە گەورەکە: زۆربەی شەقام و ترافیک لایتەکانی هەولێر پڕن لە سواڵکەر، بەتایبەت منداڵ و گەنج و ژنان، زۆربەشیان خەڵکی کوردستان نین و هی وڵاتانی سووریا و هیندستان و بەنگلادیش و چەند وڵاتێکی دیکەن، هەر یەکێکیان بە جۆرێک پارە پەیدا دەکات. هاوکات بەشێکی سواڵکەرەکان قوریانی پیرۆز بەکاردەهێنن بۆ ڕاکێشانی سۆزی خەڵک و پارە پەیداکردن.

زانیاریی تایبەت: هیشام سەعید، پەیامنێری ئاڤا بەدواداچوونی بۆ بابەتەکە کردووە و دەرکەوتووە،

- بەشێک لە سواڵکەران بەتانی و دۆشەک و پێخەفیان بردووە، بەم زستان و سەرمایە لەناو سەوزایی ترافیکەکان دەخەون، یەکێکیان قسەی بۆ ئاڤا کردووە و دەڵێت، "دەستمان لەم کارە بەرنابێت و دڵمان نایەت شەوانیش بچینەوە، نەوەک بەیانی کە هاتینەوە شوێنەکەمان لەلایەن کۆمەڵێکی دیکەوە گیرابێت".

- پەیامنێری ئاڤا دەپرسێ چۆن ئەم هەموو پارەیە پەیدا دەکەن، سواڵکەرەکە دەڵێ، "قورئانی پیرۆز دەدەینە خەڵک، دەڵێین پارەکەی بۆ منداڵی هەتیو و بێ دایک و باوکە، خەڵکی هەولێریش دەست دەخەنە گیرفانیان و پارەی باشمان پێ دەدەن".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ