سەرۆک بارزانی: پاپا فرانسیس پیاوێکی مەزن بوو

شەیری بکە لە:
سەرۆک بارزانی: پاپا فرانسیس پیاوێکی مەزن بوو

وێنەی سەرۆک بارزانی و پاپا فرانسیس

ئاڤا نیوز

هەرێمی کوردستان هاوشێوەی جیهان هاوخەمی بەبۆنەی کۆچی دوای قەداسەتی پاپای ڤاتیکان ڕاگەیاند، سەرۆک بارزانیش سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوای پاپای ڤاتیکان نارد.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە 21-4-2025، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان دوای تووشبوونی بە نەخۆشی هەوکردنی سییەکان، لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی، لە زاری سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند، بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی قەداسەتی پاپای ڤاتیکان (پاپا فرەنسیس)ـم پێ گەیشت، پاپا پیاوێکی مەزن بوو و ڕۆڵێکی بەرزی لە بڵاوکردنەوەی پەیامی مرۆڤدۆستی و ئاشتیدا هەبوو.

لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە:

٠ پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆم ئاراستەی خوشک و برایانی مەسیحی لە کوردستان و عێراق و سەرانسەری جیهان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

٠ ڕۆحی قەداسەتی پاپا فرەنسیس شاد بیت و لە خودای گەورە داواکارم سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: