ئاڵای کوردستان و عێراق و دیمەنێکی شاری هەوکێر لە باکگراوند
ئاڤا نیوز
شاندێکی 19 کەسی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی مووچە و شایستە داراییەکان لە بەغدایە و سبەی هەینی کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە لەگەڵ تەیف سامی و وەزارەتی دارایی عێراق دەکەن، 9 داواکارییان هەیە و یەک بە یەک پێداگرییان لەسەر دەکەن.
وێنە گەورەکە: شاندێکی هەرێمی کوردستان کە لە 19 بەرپرس و بەڕێوەبەری گشتی پێکدێت، ئێستا لە بەغدایە و بڕیارە سبەی هەینی کاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ لە ماڵی د.فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئابووریی عێراق لەگەڵ تەیف سامی و وەزارەتی دارایی عێراق کۆببنەوە.
زانیاریی زیاتر: ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی سەرۆکایەتی شاندی کوردستان دەکات و د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و د.ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و 15 بەڕێوەبەری گشتی و بەرپرسی پەیوەست بە مووچە ئەندامی شاندەکەن. رێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارای عێراقیش لە کۆبوونەوەکە بەشدار دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شاندی کوردستان لیستی مووچەی مانگی یەک و لیستی خانەنشیان و میزان موراجەعەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو و سەرجەم داواکارییەکانی وەزارەتی دارایی عێراقیان لەگەڵ خۆیان بردوون. ئاڤا زانیویەتی 9 داواکاریی سەرەکییان هەیە و یەک بە یەک پیداگری لەسەر پەسەندکردن و جێبەجێکردنیان دەکەن:
یەکەم: ئەمساڵ هەر 12 مووچەکە بێ کێشە بنێردرێن، بێ هیچ دواکەوتن و لێبڕینێک یان هەموو مانگێک دۆزینەوەی بیانووێکی نوێ. بڕیاری دادگای فیدراڵی وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت لەوەی جیاوازیی لەنێوان مووچەخۆران نەکرێت و لە زاخۆوە تا بەسەرە.
دووەم: وەک لە دەستووردا جەختی لەسەر کراوەتەوە، لەڕووی ماف و بودجە و شایستە داراییەکان کوردستان وەک هەرێم مامەڵەی لەگەڵ بکرێت نەک وەک پارێزگا.
سێیەم: هاوتاکردنی مووچەی سەرجەم خانەنشینان لەگەڵ دابینکردنی 12 مووچەکەی خانەنشینان نوێ، کوردستان داوا دەکات وەزارەتی داریی عێراق خۆی 12مووچەکە بدات کە ژمارەیان نزیکەی 28 هەزار کەسە و بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق ئەو کەسانەی زیاتر لە 25 ساڵ خزمەتیان هەیە ئەبێت 12 مووچەی کاملیان وەکو پاداشتی خزمەت پێبدرێت.
چوارەم: هەرچەندە سوودانی و تەیف سامی رایانگەیاندووە ئامادە نین مووچەی مانگی 12 خەرج بکەن، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان پێداگری لەسەر چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە دەکات و لە هەوڵدایە مانگی سێ یان چواری ئەمساڵ مووچەکە دابەش بکات. بۆ ئەم مەبەستەش دوو پێشنیاز دەکات: زیادکردنی بڕە پارەیەک لە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2025، یان وەرگرتنی قەرز لە بەغدا.
پێنجەم: ناردنی پشکی کوردستان لە بودجە وەک خۆی، وەکو بودجەی وەبەرهێنان و گەشەپێدانی پارێزگاکان کە ساڵی ڕابردوو تەنانەت یەک دیناری نەنێردرا.
شەشەم: یەکلاکردنەوەی پابەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ، ئایا هەرێمی کوردستان سەتا 50 رادەست بکات یان سەدا 100، ئەگەر سەدا 50 ڕادەست بکات لە بەرامبەردا چی پێدەدرێت و ئەگەر سەدا سەد بێت ناردنی پشکی کوردستان چۆن دەبێت.
حەوتەم: یەکلاکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، هەولێر بیدات یان بەغدا؟
هەشتەم: پرسی دەستپێکردنەوەی دامەزراندنی فەرمانبەران، سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان، بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست و بابەتی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران.
نۆیەم: هاوتاکردنی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لەگەڵ بڕینەوەی مووچە بۆ کەمئەندامانی نوێ. بە جۆرێک لە هەرێمی کوردستان مووچەی کەمئەندامان 100 بۆ 150 هەزار دینارە، کەچی لە عێراق کەمترین مووچە 250 هەزار دینارە، زیاتر لە 13 هەزار خاوەن پێداویستی نوێش چاوەڕێن لەلایەن حکومەتی عێراقەوە مووچەیان بۆ ببەسترێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەر کەسێک کارتی نیشتمانی نەبێت بەشەخۆراکی مانگانەی پێنادرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی ڕانیە ڕێگری لە بەدواداچوونی سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ دەکات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج حاڵەتی نوێی توندوتیژی دژی پیاوان تۆمار دەکرێن
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی نرخی یەک کیلۆ دۆمبەلان بە 180 هەزار دینارە
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
قەرەبووکردنەوەی خاوەن زەوییەک گرفت بۆ ژمارەیەک هاووڵاتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
50ـەمین ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی سیزەر ڕێکدەخرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆتۆگرافەرێک مێژووی 30 ساڵی هەولێر لە ڕێگەی گەلەریییەکەوە پیشان دەدات
29 کانوونی دووەم
لیژنەی فەتوا: دانانی مەرجی غەرامە لە کاتی پەشیمانبوونەوە لە مامەڵەکان دروست نییە
29 کانوونی دووەم
لە هەولێر سواڵکەرەکان بەناوی قورئانەوە خەڵک دەڕووتێننەوە
29 کانوونی دووەم
ئەحمەد شەرع لەگەڵ ژنەکەی دەردەکەوێت
29 کانوونی دووەم
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەر کەسێک کارتی نیشتمانی نەبێت بەشەخۆراکی مانگانەی پێنادرێت
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی نرخی یەک کیلۆ دۆمبەلان بە 180 هەزار دینارە
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
قەرەبووکردنەوەی خاوەن زەوییەک گرفت بۆ ژمارەیەک هاووڵاتی دروست دەکات
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان دوو پێشنیاز بۆ مووچەی مانگی 12 دەکات
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێترین لێدوانی سوودانی لەبارەی چارەنووسی مووچەی مانگەکانی 12 و یەک