ترەمپ باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسرائیل دەستنیشان دەکات

شەیری بکە لە:
ترەمپ باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسرائیل دەستنیشان دەکات

مایک هاکابی, کەسی دەستیشانکراوی ترەمپ بۆ بوون بە باڵیۆزی نوی ئەمریکا لە ئیسرائیل

ئاڤا نیوز

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا پلان بۆ کابینەی داهاتووی وڵاتەکەی دادەنێت و تائێستا چەند هەنگاوێكی گرنگی لەوبارەیەوە ناوە و ژمارەیەک پۆستیشی یەکلاکردوونەتەوە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا مایک هاکابی، پارێزگاری پێشووی ویلایەتی ئارکنساسی وەک باڵێوزی وڵاتەکەی لە ئیسرائیل دەستنیشان کرد.

 

لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ لەبارەی دەستنیشانکردنی مایک هاکابی ڕایگەیاند، ''هاکابی گەلی ئیسرائیلی خۆشدەوێت و خەڵکی ئیسرائیلیش ئەویان خۆشدەوێت، ئەو دەتوانێت کاربکات بۆ گەڕاندنەوەی ئاشتیی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست''. 

 

ئەمەش بزانە: سارا هاکابی، کچی هاکابی لە ئیدارەی یەکەمی ترەمپدا وەک سکرتێری ڕۆژنامەوانیی ترەمپ کاری کردووە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ