لە شەش ویلایەتی ئەمریکا دەنگدان کۆتایی هات

شەیری بکە لە:
لە شەش ویلایەتی ئەمریکا دەنگدان کۆتایی هات

هاووڵاتییانی ئەمریکا لەکاتی دەنگدان

ئاڤا نیوز

 

لە کۆی 50 ویلایەتی ئەمریکا، شەش ویلایەت کاتژمێر 12ـی شەو بەکاتی هەرێمی کوردستان بنکەکانی دەنگدانیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا داخست و دەنگدان کۆتایی هات.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: لە هەریەکە لە ویلایەتەکانی جۆرجیا، ئیندیانا، کینتاکی، کارۆلینای باشوور، ڤیرجینیا، و ڤیرمۆند سندووقەکانی دەنگدان لە کاتژمێر 19:00 کە دەکاتە کاژمێر 12ـی شەو بەکاتی هەرێمی کوردستان بنکەکانی دەنگدان داخران. 

 

زانیاریی زیاتر: کاتژمێر 12:30ـی شەوی بەکاتی  هەرێمی کوردستان هەریەکە لە ویلایەتەکانی کارۆلینای باکوور، ئۆهایو، ڤێرجینیای ڕۆژئاوا بنکەکان دادەخرێن.

 

باکگراوند: ئەمڕۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی لە ئەمریکا بەڕێوەچوو و کێبڕکێی تووند لەنێوان دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان و کامالا هاریس کاندیدی دیموکراتەکان هەیە بۆ چوونە کۆشکی سپی. لەم هەڵبژاردنەدا زیاتر لە 244 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە و نزیکەی 130 هەزار ناوەندیش لە سەرتاسەری وڵات بۆ دەنگدەران تەرخانکرابوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ