لە هەولێر نەمام و گوڵ بەسەر نەخۆشخانەکان دابەش دەکرێت

شەیری بکە لە:
لە هەولێر نەمام و گوڵ بەسەر نەخۆشخانەکان دابەش دەکرێت

د.محەممەد حەسەن، خاوەنی بیرۆکەکە لە نۆڕینگەکەی خۆی

ئاڤا نیوز


تەندروستی هەولێر بۆ جوانکردنی زیاتری ژینگەی نەخۆشخانەکان، نەمام و دار و گوڵ بەسەر نەخۆشخانەکان دابەش دەکات، ئەمەش لە چوارچێوەی پێشبڕکێیەک کە تا ناوەڕاستی مانگی نیسان بەردەوام دەبێت.


بۆچی گرنگە: لە 24-01-2024 پێشبڕکێی ژینگە لە هەولێر دەستیپێکردووە بە ئامانجی زیاتر دابینکردنی سەوزایی و ژینگەیەکی جوان بۆ بنکەکانی تەندروستی و نەخۆشخانەکان.


لێدوانی فەرمی: د.محەممەد حەسەن، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان و خاوەنی بیرۆکەی پێشبڕکێی ژینگە بۆ ئاڤا نیوز گوتی، "ئێمە وەک لیژنەی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستیی هەولێر سەردانی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان دەکەین و هەڵسەنگاندن بۆ ڕێژەی سەوزاییان دەکەین."

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان