بەنداوێكی دیكەی گەورە لە سنووری هەولێر دروست دەكرێت

شەیری بکە لە:
بەنداوێكی دیكەی گەورە لە سنووری هەولێر دروست دەكرێت

ئاڤا نیوز


لە سنووری هەولێر بەنداوێكی گەورەی دیكە بە گوژمەی دەیان ملیار دینار دروست دەكرێت، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەردی بناغەت دادەنێت و لە پێنج ڕووەوە سوودی دەبێت.


وێنە گەورەكە: یەكێك لە کارنامەکانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان گرنگیدانە بە كەرتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، لەم چوارچێوەیەدا لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا دەیان بەنداو و پۆند دروست كراون.


چیرۆکی سەرەکی: سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی ڕۆژی دووشەممە 16-9-2024 بەردی بناغەی بەنداوی دووین لە سنووری پارێزگای هەولێر دادەنێت.


زانیاریی بەدەستهاتوو: بەنداوەکە بە شێوازی کۆنکریتی RCC بە گوژمەی دەیان ملیار دینار جێبەجێ کردبێت، 75 مەتر بەرز دەبێت و لە بەرزترین ئاستیدا 320 مەتر درێژ دەبێت.

قووڵتر: بەنداوەكە دەكەوێتە نزیك قەڵای دێرینی دووین، توانای گلدانەوەی 100 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە و ڕووبەری چوار كیلۆمەتر چوارگۆشە زەوی بە ئاو دادەپۆشێت.

 

بۆچی گرنگە: دروستکردنی بەنداوەکە جگە لە گلدانەوەی ئاو، چەند سوودێکی دیکەی دەبێت:

- دیمەنێكی جوان بە ناوچەكە دەبەخشێت و دەبێتە شوێنێکی گەشتیاری.

- دەبێتە پاڵپشتی بۆ زەوییە کشتوکاڵییەکان و سەدان دۆنم بەراو دەکات.

- ئاستی ئاوی ژێر زەوی بەرز دەکاتەوە کە ئێستا یەکێک لە قەیرانە ژینگەییەکانی هەولێر و ئاستی ئاوی ژێرزەوی زۆر دابەزیوە.

- مەترسیی لافاو لەسەر ناوچەكە و دەوروبەری ناهێڵێت، هۆكارێك دەبێت بۆ ڕێكخستنی ڕێڕەوی ئاو لە ناوچەكە و ڕێگەگرتن لە كارەساتی سرووشتی.

ناوچەكە دەگۆڕێت بۆ ناوەندێكی گەشەسەندووی ڕاوەماسی، ئەمەش سوودی زۆری ئابووری بۆ دانیشتووانی نزیك بەنداوەكە دەبێت.

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ