
دیمەنی بەنداوی بەستۆرە، وێنە: نادر رۆستی
ئاڤا نیوز
لە چوارچێوەی هەوڵەکانی کابینەی نۆیەم بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی وشکەساڵی و زیادکردنی ئاوی ژێر زەوی، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پرۆژەی بەنداوی بەستۆرە دەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بەنداوی بەستۆرە دەکاتەوە کە توانای لەخۆگرتنی 20 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە و هەروەها دەبێتە ناوچەیەکی گەشتیاری و سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ گەشەکردنی بەرهەمی ماسی.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 24-6-2023 بەردی بناغەی بەنداوی بەستۆرە لەلایەن مەسرور بارزانی، وەک بەشێک لە ستراتیژی و پلانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی ئاسایشی خوراک دانراوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: پرۆژەی بەنداوی بەستۆرە لایەن کۆمپانیایەکی ناوخۆییەوە جێبەجێ کراوە، هەلی کاری بۆ 150 کەس ڕەخساندووە و بە شەو و ڕۆژ کاری تێدا کراوە بەرزییەکەی 30 مەترە و پانییەکەی 180 مەترە، درێژییەکەشی دەگاتە 630 مەتر و لە سەرەتای بارانبارینی ساڵی 2023 باراناوی تێدا کۆ دەکرێتەوە.
بۆچی گرنگە: ئەم بەنداوە سوودی زۆری بۆ جوانترکردنی ناوچەکە هەیە و دەبێتە هۆی سەرنجڕاکێشانی گەشتیاران و قازانج بۆ دانیشتووانی ناوچەکە، هەروەها کاریگەرییەکانی مەترسی درووستبوونی لافاو و زیانگەیاندن بە گوند و شاردێ و شارۆچکەکانی دەورووبەری ناوچەکە کەمدەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 خولەک لەمەوپێش
هەفتەیەک ماتەمینی گشتی لە میانمار ڕاگەیێنرا
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
ماستەرپلانی گەشتیاریی سۆران؛ خەرەندی ڕواندز پڕئاو دەكاتەوە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەرزبوونەوەیەكی پێوانەیی تۆماردەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
هاووڵاتیانی کەرکووک ئامادەکاری بۆ جەژنی ڕەمەزان دەکەن
29 ئازار
ڕۆژانی جەژن لە ڕێگا گەشتیارییەکان هاتووچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغە دەکرێت
28 ئازار