لقێکی ڕووباری ئامازۆن بۆ نزمترین ئاستی دادەبەزێت

شەیری بکە لە:
لقێکی ڕووباری ئامازۆن بۆ نزمترین ئاستی دادەبەزێت

ڕووباری ئامازۆن - سکای نیوز عەرەبییە

ئاڤا نیوز

 

یەکێک لە لقە سەرەکییەکانی ڕووباری ئەمازۆن بۆ نزمترین ئاستی دادەبەزێت کە تا ئێستا تۆمار کرابێت.

 

وێنە گەورەکە: بەهۆی وشکەساڵی زیانێکی زۆر بە دارستانەکان و ناوچەکانی ئەمازۆن گەیشتووە و زۆربەی لقەکانی ڕووباری ئەمازۆن بەرە وشکبوون دەچن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاستی ئاوی ڕووباری نیگرۆ لە بەندەری ماناوس، گەیشتووەتە 12مەتر، لەکاتێکدا ئاستی ئاسایی 21 مەتر بوو، ئەمەش نزمترین ئاستە لە ماوەی  122 ساڵ لەمەوبەر.

 

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەپێی پێشبینییەکانی جیۆلۆجی ئەمازۆن، ئاستی ئاوی ڕووباری نیگرۆ لە چەند هەفتەی داهاتوودا بەهۆی پێشبینییەکانی کەمبوونەوەی بارانبارین لەو ناوچانەدا زیاتر دادەبەزێت. 

 

 ئەوەش بزانە: ڕووباری نیگرۆ نزیکەی 10%ـی  ئاو لە  ئەمازۆنەوە وەردەگرێت و شەشەم گەورەترین ڕووباری جیهانە لەڕووی قەبارەی ئاوەوە. 



زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: