ئاوخواردنەوە بەخێرایی و بەپێوە حەوت زیانی هەیە

شەیری بکە لە:
ئاوخواردنەوە بەخێرایی و بەپێوە حەوت زیانی هەیە

خوارنەوەی ئاو، وێنە: Sky News

ئاڤا نیوز

 

ئاوخواردنەوە بەدرێژایی ڕۆژ پێویستی جەستەیە، بەڵام گەر هاتوو بە ڕێگەیەکی تەندروست ئەو کردارە نەکرێت، ڕەنگە تووشی گرفتی تەندروستی و جەستەیمان بکاتەوە.

 

چیرۆکی سەرەکی: ئاو ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە ئەرکە جیاوازەکانی جەستەدا، لەوانە هەرسکردن، چالاککردنی سووڕی خوێن، ڕێکخستنی پلەی گەرمی لەش و هەڵمژینی ماددە خۆراکییەکان، ئەمە جگە لە پاراستنی تەندروستی پێست، یارمەتیدانی گورچیلە و یارمەتیدانی جەستە لە دەردانی ئەو ژەهرانەی دێنە ناو لەشی مرۆڤ.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی ڕاپۆرتێک کە لە پێگەی Money Control بڵاوکراوەتەوە، پێویستە مرۆڤ لەکاتی بەپێوە وەستاندا خۆی لە ئاوخواردنەوە بەدوور بگرێت، لەبەر ئەم حەوت هۆکارە:


- خراپی هەرسکردن


ئاوخواردنەوە لەکاتی بەپێوە وەستاندا، دەبێتەهۆی تێکدانی پرۆسەی هەرس، چونکە جەستە گرژ دەبێت، ئەمەش دەبێتەهۆی ئەوەی ئاو زۆر بەخێرایی بە کۆئەندامی هەرسدا تێپەڕبێت.

 

- فشار لەسەر کارکردنی گورچیلە


کاتێک ئاو بەخێرایی لەکاتی بەپێوە وەستاندا دەخورێتەوە، پرۆسەی پاڵاوتنی پێویست لە گورچیلەکاندا ڕوونادات، ئەمەش فشاری زیاتر دەخاتە سەر ئەرکە گرنگەکانییان.

 

- کۆبوونەوەی شلە لە جومگەکاندا


ئاوخواردنەوە لەکاتی بەپێوە وەستاندا، هاوسەنگی شلەی جەستە تێکدەدات و دەبێتەهۆی کێشەی ئەگەری جومگەکان و ئێسکەکان. 

 

- ماندوویەتی دڵ


ئاوخواردنەوە لەکاتی بەپێوە وەستاندا، جەستە ناچار دەکات خێراتر لە باری ئاسایی شلەمەنییەکان شی بکاتەوە، ئەمەش دەبێتەهۆی ناهاوسەنگی ئەلکترۆلایتەکان.

 

- چالاکبوونی نەرێنی کۆئەندامی دەمار


ئاوخواردنەوە لەکاتی بەپێوە وەستاندا، دەبێتەهۆی چالاککردنی کۆئەندامی دەماری هاوسۆزی، کە بەرپرسە لە وەڵامدانەوەی جەستە بۆ فشاری دەروونی، ئەمەش دەبێتەهۆی زیادبوونی لێدانی دڵ و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و گرژی گشتی لە جەستەدا. 

 

- تەسکبوونەوەی قوڕگ


لەکاتی بەپێوە وەستاندا ئاوخواردنەوە دەبێتەهۆی ئەوەی کە بە هێزێکی زیاتر بەر بەشی خوارەوەی سورێنچک بکەوێت، ئەمەش دەبێتەهۆی ناڕەحەتی یان تەسکبوونەوەی کاتی لە قوڕگدا. 

 

- زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە ئاوسانی سک


وەستان لەکاتی ئاوخواردنەوەدا دەبێتە هۆی خێراتر خواردنەوە، ئەمەش دەبێتەهۆی قووتدانی هەوای زیادە لەگەڵ ئاوەکەدا، ئەم هەوایە لە کۆئەندامی هەرسدا کۆدەبێتەوە و دەبێتەهۆی ئاوسانی سک و غازات و ناڕەحەتی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان