لە هەولێر هەڵمەتێکی خوێن بەخشین بەبۆنەی لەدایکبوونی پێغەمبەر بەڕێوەدەچێت
- تەندروستی
- 15 ئەیلوول
دیمەنی خوێن بەخشین، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) مەڵبەندی گشتی هەولێری کۆمەڵەی خوێنبەخشانی کوردستان هەڵمەتێکی خوێنبەخشینی ڕاگەیاند.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامە، لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی کوردستان بەم بۆنەوەیەوە ئاهەنگ و مەراسیمی ئاینیی تایبەت بەڕێوەدەچێت.
لێدوانی فەرمی: عەبدولقەهار عەلی، سکرتێری کۆمەڵەی خوێنبەخشانی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: وەک نەریتێک ساڵانە لەم ڕۆژە هەڵمەتی خوێن بەخشین ڕادەگەیێنن، بۆ ئەمساڵیش زیاتر لە 100 ئەندامی کۆمەڵەکەیان ئامادە کردووە بۆ ئەوەی خوێن ببەخشن.
زانیاریی زیاتر: ئەو کەسانەی ئەمڕۆ خوێن دەبەخشن زیاتر ئەوانەن جۆری خوێنییان نێگەتیڤە، ئەمەش لە پێناو پڕکردنەوەی پێداویستییە سەرەکییەکانی سەنتەری گواستنەوەی خوێنە.
باکگرواند: کۆمەڵەی خوێنبەخشانی کوردستان ساڵی 2002 دامەزراوە و تەنها لە سنووری پارێزگای هەولێر زیاتر لە 10 هەزار ئەندامی هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج بەربژێری دیکە لەلایەن کۆمیسیۆن دووردەخرێنەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی دەستەی میدیا و پەیوەندییەکانی خستە ژێر دەسەڵاتی پەرلەمان
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بایۆمەتریی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەكات
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگۆی هاوردەكردنی تەماتە بەنهێنی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەتدەكرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
پەیجەر چییە و بۆچی چەكدارانی حیزبوڵڵا بەكاریدەهێنن؟
17 ئەیلوول
- تەندروستی
- 16 ئەیلوول
گەشتکردن پڕۆسەی پیربوون دوادەخات