ڕاوێژکارێکی ڕۆیتەرز لە ئۆکراینا کوژرا

شەیری بکە لە:
ڕاوێژکارێکی ڕۆیتەرز لە ئۆکراینا کوژرا

ڕایان ئیڤانس، ڕاويژکاری ئاسایشی ئاژانسی ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز 


لە هێرشی مووشەکی ڕووسیادا، ڕاوێژکارێکی ئاسایشی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز کوژرا و دوو ڕۆژنامەنووسیش بریندار بوون.

وێنە گەورەکە: ڕۆژی 25-8-2024 ڕووسیا هێرشێکی مووشەکی کردە سەر هۆتێلێکی هەرێمی کراماتۆرسک لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا، کە تیمێکی شەش کەسی سەر بە  ئاژانسی ڕۆیتەرزی ئەمریکی لێ دەمانەوە، بەهۆیەوە ڕایان ئیڤانس، ڕاويژکاری ئاسایشی ئاژانسی ڕۆیتەرز کوژرا.

بڵاوکراوەی فەرمی: ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند، ''ئێمە بەپەلە داوای زانیاری زیاتر دەکەین دەربارەی هێرشەکە، بە کارکردن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی کراماتۆرسک، ئێمە پشتگیری هاوکارەکانمان و خێزانەکانیان دەکەین''.

ئەمەش بزانە: هێرشی بەرپەچدانەوەی ئۆکراینا بۆ ناوچە ڕووسییەکان لە شەشی ئەم مانگەوە دەستیپێکردووە، ئۆکراینا چاوەڕوانی پێشڕەوی زیاتر بۆ ناوچەی کورسکی ڕووسیا دەکات. 

باکگراوند: ڕایان ئیڤانس تەمەنی 38 ساڵ بوو، لە 2022 لەگەڵ ڕۆیتەرز کاردەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ