حیزبوڵڵا مووشەک و درۆن ئاراستەی ئیسرائیل دەکات

شەیری بکە لە:
حیزبوڵڵا مووشەک و درۆن ئاراستەی ئیسرائیل دەکات

دیمەنێکی بۆردوومان لە سنووری ئیسرائیل و لوبنان

ئاڤا نیوز


کەناڵی 14 ی ئیسرائیل ئاشکرای کرد، چەند مووشەکێک لەناوچەیەکی چۆڵی جەلیلی سەروو کەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدراوە، حیزبوڵڵاش دەڵێت بە درۆن بارەگایەکی سەربازی ئیسرائیلیان کردووەتە ئامانج.

 

وێنە گەورەكە: نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە 06-08-2024 چەند مووشەكێک لە باشووری لوبنانەوە ئاراستەی خاكی ئیسرائیل كران و بەبێ زیان لەلایەن سیستمی بەرگری ئەو وڵاتەوە خرانە خوارەوە، هاوکات حیزبوڵڵا ڕایگەیاند چەند درۆنێکیان ئاڕاستەی ناوچەی عەکا کردووە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: مووشەكەكان بەرەو ئاراستەی باشووری شاریی جەلیل ڕۆیشتوون و لەلایەن سیتمی بەرگییەوە خراونەتە خوارەوە و هیچ زیانێكی گیانیان نەبوو.

لە لایەکی دیکەوە: حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند: بارەگایەکی سەربازی ئیسرائیلیان لە ناوچەی عەکا کردووەتە ئامانج و کوژراو و بریندار هەیە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: