ئێران داوای زانیاریی ئەتۆمی لە ڕووسیا دەکات

شەیری بکە لە:
ئێران داوای زانیاریی ئەتۆمی لە ڕووسیا دەکات

ئاڵای وڵاتی ئێران و مووشەکی ئەتۆمی، وێنە: AMU

ئاڤا نیوز

 

ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکیدا کە پشتی بە سەرچاوە هەواڵگرییە ئەمریکی و بەریتانییەکان بەستووە، ئاشکرای کردووە ئێران لە بەرامبەر بەدەستخستنی زانیاریی نهێنیی ئەتۆمی لە ڕووسیا، مووشەکی بالیستی ڕادەستی ئەو وڵاتە دەکات.

 

وێنە گەورەکە: ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا لە هاوکارییە سەربازیەکانی نێوان ئێران و ڕووسیا نیگەرانن، لەو باوەڕەدان کە ڕووسیا مووشەکی بالیستیی ئێرانی لە دژی ئۆکراینا بەکاردەهێنێت.

 

زانیاریی زیاتر: هاوکاریی نێوان تاران و مۆسکۆ لە بوارەکانی ئەتۆمی و زانیاریی بۆشایی ئاسمانە، لەو ڕێگەیەوە ئێران دەتوانێت لە دروستکردنی مووشکی ئەتۆمی سوودی لێوەربگرێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمریکا لەبەرامبەر ئەوەی ئێران بەردوامیداوە بە پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی، سزای بەسەر ئەو وڵاتە سەپاندووە و ڕێگە نادات ئێران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ