شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لووتكەی وەبەرهێنانی ئەبوزەبی بەشدارە

شەیری بکە لە:
شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لووتكەی وەبەرهێنانی ئەبوزەبی بەشدارە

چواردەهەمین لووتکەی وەبەرهێنانی ئەبوزەبی، وێنە: ئاڤا

ئاڤا نیوز

بەبەشداری دەیان سەرۆک و وەزیرانی وڵاتان، چواردەهەمین لووتکەی وەبەرهێنانی ئەبوزەبی دەستپێدەکات و شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بەشدارن.
 
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ 07-04-2025، لە ئه‌بوزه‌بی پایتەختی ئیمارات، 14ـەمین خولی لووتکەی وەبەرهێنان لە ژێر ناونیشانی 'نەخشەڕێگای داهاتووی وەبەرهێنانی جیهانی، ئاڕاستەی نوێی دیمەنی وەبەرهێنانی جیهانی، بەرەو سیستەمێکی جیهانیی هاوسەنگ' ده‌ست به‌کاره‌کانی ده‌کات و تاوەکو 9ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

 

بابەتە ستراتیژییەکە: شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لووتکەکەدا بەشدارن که‌ پێکهاتووە له‌ دکتۆر محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و نوێنەری باڵای وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و چه‌ندین وەبەرهێنەر و بازرگانی هەرێمی کوردستان.

 

زانیاریی ئاڤا: د. مستەفا حەسەن، نێردراوی ئاڤا میدیا لە ئەبوزەبییەوە پێی ڕاگەیاندین، جگە لە بەشداری ژمارەیەک سەرۆکی وڵاتان، زیاتر لە 60 وەزیر و پارێزگارانی بانکی ناوەندی و 30 سەرۆکی شارەوانیی شارەکان، بەشدارن، جگەلەوەی سەرووی هەزار پانێڵیست لە پانێڵەکان بەشدار دەبن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: