نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆكی ئیماڕات كۆدەبێتەوە

شەیری بکە لە:
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆكی ئیماڕات كۆدەبێتەوە

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە ئەبوزەبی و لەگەڵ سەرۆكی ئیماڕات كۆدەبێتەوە.

 

چیرۆكی سەرەكی: ئه‌مڕۆ 7-4-2025، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، به‌ سه‌ردانێکی فه‌رمی گەیشتە ئه‌بوزه‌بیی پایتەختی ئیماڕات و له‌گه‌ڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆكی دەوڵەتی ئیمارات، کۆده‌بێته‌وه‌.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماڵپەڕی فەرمی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، هه‌ردوو سه‌رۆک پەیوەندییەكانی ئیمارات له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی كوردستان و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە و چه‌ند پرسێکی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، تاوتوێ ده‌که‌ن.

 

لەلایەكی دیكەوە: هەر ئەمڕۆ چواردەهەمین لوتكەی وەبەرهێنان لە ئەبوزەبی دەستپێدەكات و ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بە سەرۆكایەتیی دكتۆر محەممەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان و نوێنەری باڵای وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و ژمارەیەك وەبەرهێنەر و بازرگان، لەپاڵ سەرۆك و وەزیرانی 60 وڵات لە لوتكەكە بەشدارن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: