پێکدادانی دوو شەمەندەفەر لە میسر قوربانی لێکەوتەوە

شەیری بکە لە:
پێکدادانی دوو شەمەندەفەر لە میسر قوربانی لێکەوتەوە

دیمەنی پێکدادانی دوو شەمەندەفەر لە میسڕ، وێنە: البیانی

ئاڤا نیوز

 

دوای ئەوەی شەمەندەفەرێک لە وێستگەی زەقازیق لە ڕێڕەوی خۆی دەردەچێت بەر شەمەندەفەری بەرامبەری دەکەوێت، لە ئەنجامی ئەو پێکدادانە سێ منداڵ گیانیان لەدەست داوە و 49 کەسی دیکەش بریندار دەبن.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی تەندروستیی میسر لەبارەی ڕووداوەکە ڕایگەیاند: بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون بۆ ئەوەی چارەسەری خێرایان بۆ بکرێت، تەندروستی پێنج لە بریندارەکان نا جێگیرە. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: مەزندە دەکرێت 105 ملیۆن کەس لە سەرتاسەری میسر، بەشێوەیەکی سەرەکی شەمەندەفەر بەکاربهێنن بۆ گواستنەوەیان لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە. 

 

باکگراوند: لە ساڵی 2021ـدا، وەزیری گواستنەوە میسر بەرپرسی دەسەڵاتی هێڵی ئاسنی لە کارەکەی دوورخستەوە، دوای ئەوەی لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا دوو ڕووداوی پێکدادانی شەمەندەفەر ڕوویان دا، لە ئەنجامدا زیاتر لە 40 هاووڵاتی ئەو وڵاتە گیانیان لەدەست دا. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان