حوسییەکان تێلەڤیڤ دەکەنە ئامانج

شەیری بکە لە:
حوسییەکان تێلەڤیڤ دەکەنە ئامانج

ناوچەی کەوتنەخوارەوەی مووشەکی حوسییەکانی یەمەن لە خاکی ئیسرائیل، وێنە: euronews

ئاڤا نیوز

 

مووشەکێکی حوسییەکانی یەمەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل دەبەزێنێت و لە تێلەڤیڤ دەکەوێتە خوارەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: مووشەکێکی زەمینی لە یەمەنەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل کراوە، هیچ زیانێکی لێنەکەتووەتەوە.

 

زانیاریی زیاتر: بە هۆی کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکە زەنگی ئاگادارکردنەوە لە تێلەڤیڤ و شارەکانی ناوەڕاستی ئیسرائیل لێدراوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە کاردانەوەیەکدا ڕایگەیاند: حوسییەکانی یەمەن "باجی ئەو هێرشە مووشەکییە دەدەن".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: حوسییەکانی یەمەن بۆ بەرگریکردن لە خەڵکی فەلەستین لە کەرتی غەززە، هێرش دەکەنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن و هەروەها لە ناو خاکی ئیسرائیلیش.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان