کێشەی فاکەڵتی پزیشکی زانکۆی کۆیە چارەسەر دەکرێت

شەیری بکە لە:
کێشەی فاکەڵتی پزیشکی زانکۆی کۆیە چارەسەر دەکرێت

دیمەنێک لە دەروازەی زانکۆی کۆیە

ئاڤا نیوز 

 

فاکەڵتی پزیشکی زانکۆی کۆیە کێشەی دانپێنانی بەتەواوی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقەوە چارەسەر کرا.

 

وێنە گەورەکە: فاکەڵتی پزیشکی زانکۆی کۆیە لە ساڵی 2014 دامەزراوە، بەڵام لەبەر کێشەی نەبوونی نەخۆشخانەی فێرکاری لە زانکۆکە، وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق دانی پێدا نەنابوو.

 

لێدوانی فەرمی: د.نەهلە قادر، ئەندامی لیژنەی خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئێستا 100% کێشەی دانپێنانی فاکەڵتی پزیشکی زانکۆی کۆیە چارەسەر کراوە، پێشتر کێشەی نەبوونی نەخۆشخانەی فێرکاری هەبوو، بەڵام بە هەماهەنگی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان نەخۆشخانەی بۆ دروست کرا.

 

لەلایەکی دیکەوە: د.دەوەن جەمال، ڕاگری فاکەڵتی پزیشکی زانکۆی کۆیە بە ئاڤا نیوزی گوت: بۆ ئەمساڵ ناوی فاکەڵتی پزیشکی زانکۆی کۆیە لە ڕێبەری زانکۆلاینی هەموو زانکۆکانی عێراقدا دەبێت، هەر قوتابییەک دەتوانێت داواکاری بۆ ئەو فاکەڵتییە پێشکەش بکات.

 

زانیاری زیاتر: وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق لە مانگی دووی ساڵی 2023، ڕەزامەندی و دانپێنانی بە کۆلێژی پزیشکی زانکۆی کۆیە داوە، بەڵام فەرمانەکە ئەمساڵ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

باکگراوند: زانکۆی کۆیە لە ساڵی 2003 دامەزراوە و لە ساڵی 2007 وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق دانی پێدا ناوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان