هاوپەیمانەکانی ئێران خۆیان بۆ تۆڵەسەندنەوە لە ئیسرائیل ئامادە دەکەن

شەیری بکە لە:
هاوپەیمانەکانی ئێران خۆیان بۆ تۆڵەسەندنەوە لە ئیسرائیل ئامادە دەکەن

دیمەنی تەقینی مووشەکێک. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

هێزە هاوپەیمانە هەرێمییەکانی ئێران، لەناویشیاندا چەکدارانی سەر بە ئێران لە سووریا، حیزبوڵڵای عێراقی، حیزبوڵای لوبنانی و حەماسی فەلەستینی خۆیان بۆ سەندنەوەی تۆڵەی کوژرانی ئیسماعیل هەنیە ئامادە دەکەن.

 

وێنە گەورەکە: بە گوێرەی ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سووریا کە بارەگاکەی لە لەندەنە، هێزە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە سنووری عێراقەوە دوو بارهەڵگر چەکیان لە دەروازەی سەکەک لە بوکەمال لە پارێزگای دێرەزوور بردووەتە ناو خاکی سووریا. هاوکات دوو ئۆتۆمبێل چەکداری حیزبوڵڵای عێراقییان گواستوونەتەوە بۆ ناو سووریا.

 

زانیاریی زیاتر: ئەمە لەکاتێکدایە کە ئاستی هۆشداریی لە ناو گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە سووریا بەرزتر کراوەتەوە.

شەیری بکە لە: