ئیسرائیل دوای نۆ مانگ لە شەڕی غەززە "دان بە شکستدا" دەنێت

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل دوای نۆ مانگ لە شەڕی غەززە "دان بە شکستدا" دەنێت

گەڕەکێکی وێرانبووی غەززە. وێنە: جەزیرە

ئاڤا نیوز

 

سوپای ئیسرائیل دان بەوەدا دەنێت کە دوای نۆ مانگ لە شەڕ و هێرشی سەر غەززە، تەنیا بەشێکی بچووک لە تونێلەکانی حەماسیان لەناوبردوون.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لە زاری بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل بڵاوی کردووەتەوە، دوای نۆ مانگ لە شەڕ هێشتا گرێکوێرەی سوپا لە کەرتی غەززە تۆڕی تونێلەکانی حەماسە، بەهۆیانەوە نەیتوانیوە چەکدارانی  گرووپەکە لەناوببەن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی لێدوانەکانی پێشووی بەرپرسانی ئیسرائیل، یەکێک لە ئامانجەکانیان لە هێرشکردنە سەر غەززە لەناوبردنی حەماس بوو بەیەکجاری.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: