بەراوردی وێنەکانی ئێستا و پێشووی دوو بەندکراوی فەلەستینی دەنگ دەداتەوە

شەیری بکە لە:
دوو بەندکراوە فەلەستینییەکە

دوو بەندکراوە فەلەستینییەکە

ئاڤا نیوز 

 

دوو بەندکراوی فەلەستینی لە ئیسرائیل ئازاد کران، دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە و گۆڕانێکی گەورە بەسەر تەندرووستییاندا هاتووە.

 

وێنە گەورەکە: هەر یەکە لە مەعاز عەمارنە، وێنەگەری ڕۆژنامەنووس و موعەزەز عەبیات، وەرزشکار، دوای نۆ مانگ لە مانەوە لە بەندیخانەی نەقەب لە ئیسرائیل ئازاد کران. بڵاوبوونەوەی وێنە و ڤیدیۆی ئازادکراوەکان دەنگدانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا و بەکاربەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەکانی ئێستا و پێشوویان بەراود کردوون و لەم ڕێگەیەوە ڕەخنەیان لە مامەڵەی ئیسرائیل لەگەڵ بەندکراوەکاندا گرتووە.

زانیاریی زیاتر: مەعازی تەمەن 34 ساڵ، لە کاتی ئازادبوونی ڕێگەی نەدا کەس تەوقەی لەگەڵدا بکات و باوەشی پێدا بکات و گوتی لە بەندیخانە تووشی نەخۆشی و هەستیاری بووە. موعەزەز، 37 ساڵ، باوکی 5 منداڵ، بە لاوازییەکی زۆر و بریندارییەوە لە بەندیخانە هاتە دەر و گوتی ئەوەی لەوێ ڕوو دەدات وێنا ناکرێت "کوشتن، لێدان، برسیێتی، هەژاری، نەخۆشی". 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیسرائیل بەردەوام لە بەر مامەڵەی خراپی لەگەڵ بەندکراوان و خراپیی دۆخی گرتووخانەکان لەژێر ڕەخنەدایە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ