پەیامێک لە وەزیری بەرگریی ئیسرائیلەوە دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی کوژرانی یەحیا سینوار

شەیری بکە لە:
پەیامێک لە وەزیری بەرگریی ئیسرائیلەوە دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی کوژرانی یەحیا سینوار

سوپای ئیسرائیل، لە  ئۆپەراسیۆنێکدا لە کەرتی غەززە سێ کەسیان کوشتووە

ئاڤا نیوز

 

هەواڵی کوژرانی یەحیا سینوار، شوێنگرەوەی ئیسماعیل هەنیە لە میدیاکانی ئیسرائیل بڵاوبووەتەوە، سوپای ئەو وڵاتەش دەڵێت, سەرقاڵی پشتڕاستکردنەوەی ئەگەری کوژرانی ناوبراون.

 

لێدوانی فەرمی: یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، وەک ئاماژەیەک بۆ هەواڵی کوژرانی یەحیا سینوار، وێنەیەکی لە ئێکس بڵاوکردووەتەوە و نووسیوویەتی: "دووژمنەکانمان ناتوانن خۆیان بشارنەوە. دەیاندۆزینەوە و لەناویان دەبەین."

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: یۆئاڤ گالانت وێنەی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان و  محەممەد زەیف، سرکردەی سەربازیی حەماسی بڵاوکردووەتەوە کە ماوەیەک لەمەوبەر هەردووکیان لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژران.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی سوپای ئیسرائیل، لە  ئۆپەراسیۆنێکدا لە کەرتی غەززە سێ کەسیان کوشتووە. سوپا ئێستا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لەوەی، ئایا لەو سێ کەسە کوژراون هیچیان یەحیا سینوارن یان نا. ڕوونیشی کردووەتەوە باڵەخانەیەکیان کردووەتە ئامان، بەڵام پێش بۆردوومانەکە نەیانزانیوە یەحیا سینوار لەوێ بووبێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ