سوپای ئیسرائیل کوشتنی سەرکردەیەکی حەماسی ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:
سوپای ئیسرائیل کوشتنی سەرکردەیەکی حەماسی ڕاگەیاند

حەسەن فەرحات ناسراو بە "ئەبو یاسر"

ئاڤا نیوز


سوپای ئیسرائیل، کوشتنی سەرکردەیەکی بزووتنەوەی حەماسی لە هێرشێکدا لە ڕۆژئاوای لوبنان ڕاگەیاند.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 2025-4-4، شوقەیەکی نیشتەجێبوون لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان کرایە ئامانج و بەهۆیەوە سێ کەس لە هێرشەکەدا کوژران.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی سوپای ئیسرائیل، لە هێرشێکدا بۆ سەر شاری سەیدا لە باشووری لوبنان، توانیویانە فەرماندەی بەرەی ڕۆژئاوای لوبنان بکوژن.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی سەرچاوە لوبنانییەکان ئەو سەرکردەیەی حەماس کە لە هێرشێکی ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی کرایە ئامانج، حەسەن فەرحات ناسراو بە "ئەبو یاسر"ـە.

 

زانیاریی زیاتر: هەر بەگوێرەی سەرچاوەکە، ئەبو یاسر لەگەڵ کوڕێک و کچێکی لە هێرشەکەدا کوژراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: