بۆردوومانێکی ڕووسیا لە سووریا 40 کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە

شەیری بکە لە:
بۆردوومانێکی ڕووسیا لە سووریا 40 کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە

کارمەندانی بەرگریی شارستانی سووریا لە شوێنی بۆردوومانەکە

ئاڤا نیوز

فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا هێرشیان کردە سەر کارگەیەکی دروستکردنی کەلوپەلی ناو ماڵ لە شاری ئیدلب لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا و 40 کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 17-10-2024، فڕۆکە جەنگیییەکانی ڕووسیا هێرشیان کردە سەر کارگەیەکی دروستکردنی کەلوپەلی ناوماڵ لە شاری ئیدلبی سووریا.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەهۆی هێرشەکەوە 10 کەس گیانیان لەدەست داوە و 30 کەسی دیکە بریندار بوون، سەرچاوەکان دەڵێن سەرجەم کوژراو و برینداران مەدەنی بوون.

بڵاوکراوەی فەرمی: ڕوانگەی سووریا بۆ مافی مرۆڤ ڕایگەیاند: بەهۆی هێرشەکە ئاسمانییەکەی ڕووسیا منداڵێک کوژراوە و 14 منداڵی دیکە بریندار بوون.

زانیاریی زیاتر: ڕووسیا پاڵپشتیکاری سەرەکی حکومەتی بەشار ئەسەدە، لە ساڵی 2015ەوە دەستێوەردانی سەربازی کردووە و بە بەردەوامی هێرش دەکاتە سەر گرووپە ئۆپۆزیسیۆنەکان لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ