هێرشی گرووپە چەکدارییەکانی عێراق بۆ سەر ئیسرائیل بەردەوامە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

هێرشی گرووپە چەکدارییەکانی عێراق بۆسەر ئیسرائیل بەردەوامییان هەیە و بەشێک لە هاووڵاتییانی عێراقیش نیگەرانن لە فراوانبوونی گرژی و ئالۆزییەکان لە ناوچەکە.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژانە بە درۆن و مووشەک هێرشی بەردوام دەکرێتە سەر ئیسرائیل، جگە لە زیانە ماددییەکان زۆر جار زیانی گیانیشی هەیە لەناو خاکی ئەو وڵاتە، درۆنی گرووپە چەکدارییەکانی عێراق ئاگرێکی نوێیە کە ڕووی لە ئیسرائیل کردووە. 

 

زانیاریی زیاتر: بەشێک لە چاودێرانی سیاسیی هۆکاری بێدەنگی ئیسرائیل بۆ ئەوە دەگێڕنەوە، کە لە ئێستا دا ئەو وڵاتە نایەوێت بەرەی شەڕی فراوانتر بکات لە کاتێکدا سەرقاڵی شەڕی غەززە و لوبنانە، هەروەها ئەو وڵاتە دەزانێت هێرشەکانی بەرەی مقاوەمە تەنها بۆ ڕازیکردنی ڕای گشتییە. 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ