لە سلێمانی دەنگدەران بە مۆبایلەوە دەچنە نێو بنکەکانی دەنگدان

شەیری بکە لە:
لە سلێمانی دەنگدەران بە مۆبایلەوە دەچنە نێو بنکەکانی دەنگدان

بەشێک لە هێزە ئەمنییەکان لە یەکێک لە بنکەکانی دەنگدان دەنگ دەدەن

ئاڤا نیوز

 

لە ئامادەیی شیرینی کچان کە ناوەندێکی دەنگدانی تایبەتە لە سنووری بازنەی پارێزگای سلێمانی، ژمارەیەک کارمەندی هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ خۆیان مۆبایل دەبەنە ژوورەوە کە بە گوێرەی ڕێنمایی لیژنەی باڵای ئەمنیی بردنەژوورەوەی مۆبایل قەدەغەیە.

 

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ کاتژمێر 7:00ـی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 2024/10/18 پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد، لە بازنەکانی سلێمانی و هەڵەبجە دەنگدەران لەگەڵ خۆیان مۆبایل دەبەنە ژوورەوە بۆ ئەوەی وێنەی دەنگەکانیان تۆماربکەن کە پێچەوانەی ڕێنماییەکانی کۆمیسیۆن و لیژنەی باڵای ئەمنی پارێزگاکانە.

 

لێدوانی فەرمی: د. ئەیسەر یاسین، گوتەبێژی ڕاگەیاندنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "کۆمیسیۆن ڕێوشوێنی یاسایی دژی ئەو دەنگدەرانە دەگرێتەبەر کە لەنێو بنکەکانی دەنگدان مۆبایل بەکاردەهێنن."

 

لەلایەکی دیکەوە: لە قوتابخانە بورهانی بنەڕەتی لە بازنەی هەڵەبجە، بەهۆی ناڕەزایی دەربڕین لەسەر بەکارهێنانی مۆبایل، نوێنەری بەرەی گەل و یەکگرتووی ئیسلامی کرانە دەرەوە و گرژی دروستبوو.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ