هەواڵی کوژرانی یەحیا سینوار لە میدیاکانی ئیسرائیل بڵاودەبێتەوە

شەیری بکە لە:
هەواڵی کوژرانی یەحیا سینوار لە میدیاکانی ئیسرائیل بڵاودەبێتەوە

یەحیا سینوار، سەرکردەی سەربازی و بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی حەماس

ئاڤا نیوز


هەواڵی کوژرانی یەحیا سینوار، شوێنگرەوەی ئیسماعیل هەنیە لە میدیاکانی ئیسرائیل بڵاوبووەتەوە، سوپای ئەو وڵاتەش دەڵێت  سەرقاڵی پشتڕاستکردنەوەی ئەگەری کوژرانی ناوبراون.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی سوپای ئیسرائیل، دوێنێ چوارشەممە لە  ئۆپەراسیۆنێکدا لە کەرتی غەززە سێ کەسیان کوشتووە. سوپا ئێستا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لەوەی، ئایا لەو سێ کەسە کوژراون هیچیان یەحیا سینوارن یان نا.

لەلایەکی دیکەوە: بەرپرسێکی ئیسرائیلی بە میدیای وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە یەحیا سینوار لەو هێرشەدا کوژراوە.

باکگراوند: یەحیا سینواری تەمەن 61 ساڵ، لە سەرەتای 1980کانەوە پەیوەندیی بە بزووتنەوەی حەماسەوە کردووە و لە ساڵی 2017ـەوە بەرپرسی حەماسە لە کەرتی غەززە. 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای کوژرانی ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە تاران لە ڕێکەوتی 31-7-2024، سینوار جێگەی گرتەوە.

ئەمەش بزانە: ئیسرائیل لەو باوەڕەدایە کە سینوار داڕێژەری پلانی هێرشەکەی حەوتی ئۆکتۆبەری 2023ـیە و تاکە سەرکردەی حەماسە کە تەلئەڤیڤ ناوی لێناوە 'مێشکی جەنگ'.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ