کابینەی جەنگیی ئیسرائیل لە "کوژرانی یەحیا سینوار" ئاگادار دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
کابینەی جەنگیی ئیسرائیل لە "کوژرانی یەحیا سینوار" ئاگادار دەکرێتەوە

یەحیا سینوار، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی حەماس

ئاڤا نیوز

 

دوو سەرچاوەی ئەمنی ئیسرائیلی دەڵێن، وەزیرانی کابینەی جەنگیی ئیسرائیل ئاگادارکراونەتەوە بە ئەگەرێکی زۆرەوە یەحیا سینوار، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی حەماس کوژراوە.

چیرۆکی سەرەکی: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە هەواڵی کوژرانی یەحیا سینوار، شوێنگرەوەی ئیسماعیل هەنیە لە میدیاکانی ئیسرائیل بڵاوبووەوە، سوپای ئەو وڵاتە دەڵێت  سەرقاڵی پشتڕاستکردنەوەی ئەگەری کوژرانی ناوبراون.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی سوپای ئیسرائیل، لە  ئۆپەراسیۆنێکدا لە کەرتی غەززە سێ کەسیان کوشتووە. سوپا ئێستا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لەوەی، ئایا لەو سێ کەسە کوژراون هیچیان یەحیا سینوارن یان نا. ڕوونیشی کردووەتەوە باڵەخانەیەکیان کردووەتە ئامان، بەڵام پێش بۆردوومانەکە نەیانزانیوە یەحیا سینوار لەوێ بووبێت.

 

زانیاریی زیاتر: سوپای ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەدات؛ پشکنینی DNA و پەنجەمۆر بۆ ئەو تەرمە دەکەن کە گومان دەکرێت یەحیا سینوار بێت. 


نوێ دەکرێتەوە...

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ