دوو پرۆژەی گرنگ لە گەڕەکی ژینی دارەتووی هەولێر دروست دەکرێن

شەیری بکە لە:
دوو پرۆژەی گرنگ لە گەڕەکی ژینی دارەتووی هەولێر دروست دەکرێن

دیمەنێکی گەڕەکی ژینی نوێ

ئاڤا نیوز 


دوو پرۆژەی گرنگ لە ژینی دارەتوو دروست دەکرێن، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانی دەوروبەری هەولێر ڕایگەیاند، پرۆژەکان لەسەر بودجەی پەرەپێدانە و دەرخستەکەیان ڕەوانەی پارێزگا کراوە و چاوەڕێی تەمویلن.


بۆچی گرنگە: گەڕەکی ژینی دارەتوو ساڵانێکە ئاوەدانە و کەمترین پرۆژەی خزمەتگوزاری بۆ کراوە، ئەم دوو پرۆژەیە خزمەتێکی باش بە دانیشتووانی ئەو گەڕەکە دەکات.


لێدوانی فەرمی: مەریوان هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانی دەوروبەری هەولێر، بە ئاڤا نیوزی گوت: پرۆژەیەکی جوتسایدی 30 مەتری لە نێوان گەڕەکی ژینی دارەتوو و گەڕەکی باغەمرەی فەندی دروست دەکرێت، هاوکات پرۆژەیەکی ئاوەڕۆی سندوقی بۆ دروست دەکرێت.


زانیاریی زیاتر: "پرۆژەکان لەبەرنامەدا دانراون و دەرخستەکانیان ڕەوانەی پارێزگا کراون، چاوەڕوانی تەمویلیان بۆ دەکرێت، چونکە لە ناو بودجەی پەرەپێدان دانراون". مەریوان هادی وا دەڵێت.


ئەوەش بزانە: تێچووی پرۆژەی جووتساید و ئاوەڕۆکەی گەڕەکی ژینی دارەتوو، بڕی 422 ملیۆن دینارە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: